منداڵ

منداڵان، قوربانییە بەردەوامەكانی جیهان

منداڵان، قوربانییە بەردەوامەكانی جیهان

پەیك میدیا


بەپێی ئامارێكی رێكخراوی یونسیف كە لەبارەی خراپی رەوشی منداڵان لە جیهاندا بڵا وی كردۆتەوە، ئەوە ئاشكرا دەكات، 315 پێشلێكاری گەورە بەرامبەر ئەو منداڵانە كراوە كە لەناوچەكانیان جەنگ بوونی هەیە و 120 هەزار منداڵیش كوژراون پاخود بریندار كراون.


ئامارەكەی ئەو رێكخراوە ئەوە دەخاتەڕوو، لە ماوەی 18ساڵدا، 315 پێشلێكاری گەورە بەرامبەر ئەو منداڵانە كراوە كە لە ناوچەكانیان ململانێ و جەنگی تێدایە و زیاتر لە 120 هەزار منداڵیش كوژراون یان كەمئەندام بوون و دەشڵێت"ئەو پێشێلكارییانەش لە 30 وڵاتی وەك (وڵاتانی ئەفریقا، ئاسیا، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەمریكای لاتین تۆماركراون).

یونسێف لە ئامارەكەیدا باسیلەوەش كردوە، 105هەزار منداڵیش بەزۆر چەكدار كراون و لەلایەن هێزە چەكدارییەكانەوە بەكار دەهێنرێن و دەڵێت" زیاتر لە 32 هەزار و 500 منداڵ ڕفێندراون و زیاتر لە 16 هەزار منداڵ دەستدرێژی سێكسیان كراوەتە سەر و 16 هەزار هێرش كراوەتە سەر خوێندنگە و نەخۆشخانەكان و 32 هەزار جاریش داواكاری هاوكاری مرۆیی بۆ ئەو منداڵانەی ناوچەكانیان لە جەنگدان ڕەتكراوەتەوە.

هەر پەیوەست بەو پۆسە رێكخراوی یونیسێف ڕایدەگەیەنێت، پێدەچێت ژمارەی ڕاستەقینەی قوربانییەكان زۆر زیاتر بێت، هاوكات ملیۆنان منداڵی دیكە لە ماڵ و كۆمەڵگاكانیان ئاوارە بوون یاخود هاوڕێ یان خێزانەكانیان لەدەستداوە، ئەمە جگە لەوەی دایك و باوك یان سەرپەریشتیكارەكانیان جیابوونەتەوە.


1