منداڵ

عێراق، منداڵان بەدەست جیاكاری لە نێوان نێر و مێدا دەناڵێنن

پەیك میدیا


وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، لە عێراقدا هەندێك لە منداڵان بەدەست جیاكاری لە نێوان نێر و مێدا دەناڵێنن و جەخت لەوەش دەكاتەوە، پێویستە منداڵیی خۆیان بژین.


عەبدولزەهرە ئەلهنداوی، وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق لەبارەی دۆخی منداڵان لە وڵاتەكەی بە ڕۆژنامەی سەباح-ی ڕاگەیاندوە، ڕێژەی ئەو منداڵانەی لە عێراقدا كار دەكەن دەگاتە 7% بەڵام ئەو ئامارە بەكەم دادەنرێت، لەبەر ئەوەی بەپێی ئەو رێژەیە ملیۆنێك و 100 هەزار منداڵ لە مافەكانیان بێبەشكراون و دەڵێت"منداڵان بەدەست جیاكاری لە نێوان نێر و مێدا دەناڵێنن لە لایەنی پەروەردەیی و كات بەسەربردن".

بەپێی ووتەی ئەلهنداوی ئەو جیاكارییە بە تایبەت لە ناوچە گوندنشینەكاندا بوونی هەیە و ئاماژە بەوەش دەكات، پاراستنیان لە ئەسۆی دەوڵەت و كۆمەڵگایە و دەشڵێت"منداڵانی عێراق وەك باقی هاوتەمەنەكانیان لە وڵاتانی جیهان، پێویستە منداڵیی خۆیان بژین و چێژ لە كەشوهەوای یاریكردن و پەروەردە وەربگرن، لەبری ئەوەی لە بازاڕدا كاربكەن بەتایبەتی لە توێژە هەژارەكانی كۆمەڵگادا".


1