منداڵ

چەمچەماڵ، بەهۆی ئەشكەنجەدانی منداڵەكەیەوە باوكێك دەستگیركرا


لەقەزای چەمچەماڵ، باوێكێك منداڵەكەی بەشێوەیەكی تووند ئەشكەنجە دەدات و پولیسیش باوكەیان دەستگیركردووە.


لەگەڕەكی (پورەگوڵە)ی قەزای چەمچەماڵ، باوكێك منداڵەكەی خۆی بە شێوەیەكی زۆر توند ئەشكەنجە داوە، منداڵەكە باری دەروونی هێندە شێواو بووە ئاسەواری ئەشكەنجەی بەردەوامی پێوە دیارە.

دوای وەرگرتنی بڕیاری دەستگیركردنی باوكەكە لەلایەن بەڕێز دادوەرەوە  نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی چەمچمەماڵ ناوبراویان دەستگیركرد و، ڕادەستی نوسنگەی توندوتیژی خێزانی چەمچەماڵیان كرد.


1