خەڵاتی دامەزراوەی شازادە ئەلبێرت دووەم بۆ وێنەگرتنی ژینگەیی 2023
وێنەگرتن: جیاكۆمۆ دی ئۆرلاندۆ
پەیك میدیا، ڕێكخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە
خەڵاتی فۆتۆگرافی ژینگەیی 2023 ی دامەزراوەی شازادە ئەلبێرت دووەمی مۆناكۆ كە پێشبڕكێیەكی ساڵانەیە، بە ئامانجی خەڵاتكردنی ئەو فۆتۆگرافەرانەی كە داهێنانەكانیان بەكاردەهێنن بۆ هۆشیاركردنەوەی خەڵك سەبارەت بە پاراستنی ژینگە.
لە مانگی شوباتی ساڵی 2022 فۆتۆگرافەر جیاكۆمۆ دی ئۆرلاندۆ، دەستی بە پڕۆژەیەكی درێژخایەن كرد بۆ لێكۆڵینەوە لە كاریگەری گۆڕانی كەشوهەوا لەسەر ئیكۆسیستەمی دەریایی و كەناراوەكان، تیشكی خستە سەر چۆنیەتی گونجاندنی مرۆڤەكان بۆ مانەوە لە بوونی ئەم دیاردانە.
دی ئۆرلاندۆ بەرزبوونەوەی ئاستی دەریای لە كەناراوەكانی باكووری جاڤای ناوەڕاست بەنموونە هێناوەتەوە، كە شوێنێكە بەهۆی گۆڕانی كەشوهەوا و بەرزبوونەوەی كەناراوەكانەوە بە توندی كاریگەری لەسەر بووە.
|