ژینگە

مەعروف مەجید: تكایە با ڕێگە چارەیەك بۆ ئەم دیاردە قێزەون و نەشیاوە دابنێین

پەیك میدیا


زۆر جار ئێمەی مرۆڤ ڕەخنە دەگرین، دەڵێین ئاژەڵی بێ لانە و بێ خاوەن بونەتە هۆی ناشیرین كردنی سیمای شار و مەترسی بڵاو بوونەوەی نەخۆشی.


بەڵام ڕۆژانە سەدان وێنەی هاوشێوەی ئەم وێنەیە لە ناو شار و سەیرانگا و شەقام و تەنانەت ناوەندەنكانی پەروەردە و فێركردن دەبینین، نایەین بڵێین تكایە ڕێگە چارەیەكیش با بۆ ئەم دیاردە قێزەون و نەشیاوە دابنێین. 

لە ئێستادا زانست سەلماندوویەتی پیسكردنی ژینگە و فڕێدانی پاشماوەكان و زۆربوونی مادەپلاستیكیەكان، گەورەترین مەترسی لەسەر ژیان و تەندرووستی مرۆڤ و ئاژەڵ و باڵندەكان درووست دەكات، بەڵام نەیسەلماندووە ئاژەڵی بێلانە مەترسییە لەسەر ژیانی مرۆڤەكان.

من یەك پرسیار دەكەم، ئایا كێتان توانیتان شوێنی ئاژەڵێكی بێ لانەمان بۆ بنێرێ كە دوای خواردن بەم شێوەیە بە مادە پلاستیكییەكان و نایلۆن و پاشماوە، ژینگەیان پیسكردووە خەڵاتی دەكەین.

سەرۆكی ڕێكخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە


12