سعودیە بە زیرەكی دەستكرد چاودێری ڕووەك دەكات
پەیك میدیا، ڕێكخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە
سعودیە بەرنامەی تەكنەلۆجیای هەستكردن لە دوورەوە و زیرەكی دەستكردی دەستپێكرد، بۆ لێكۆڵینەوە لە واقیعی ناوچە ڕووەكییەكان لەسەر ڕووبەرێك كە زیاترە لە 99 هەزار كیلۆمەتر چوارگۆشە، هەروەها بۆ بەشداریكردن لە گەیشتن، بە ئامانجەكانی پڕۆژەكانی دارستانكردن و دەستپێشخەری سەوزی سعودیە.
بەڕێوەبەری جێبەجێكاری سەنتەری نیشتمانی بۆ گەشەپێدانی ڕووەك ڕوونیكردەوە، ئامانجی بەرنامەكە چاودێریكردنی گۆڕانی ڕووەك لە شوێنەكانی پڕۆژەكانی دارستان، ڕووپۆشكردنی زەوی و گۆڕانی ڕووبەرەكەی، حیسابكردنی ڕێژەی بارانبارین و چڕی ڕووەك، و چاودێری و كۆنترۆڵكردنی تەندروستی ڕووەكەكان.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەم تەكنەلۆژیایانە بەشدارن لە چاودێریكردن و بەدواداچوون بۆ دارستانە مەنگۆڕەكان كە بەدرێژایی كەناراوەكانی سعودیە درێژدەبنەوە، بەدواداچوون بۆ كارەكانی دارستانكردن و ئاودێریكردن بە بەكارهێنانی "درۆنی بێفڕۆكەوان"، حیسابكردنی ژمارەی دارەكان و ڕێژەی دەستكەوتی كێڵگەكان، هەروەها بەدواداچوون بۆ دەستدرێژیكردنی خۆڵ و كاریگەری لەسەر ڕووەك، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی كە لێكۆڵینەوە لە پۆلێنكردنی ڕووپۆشی زەوی و گونجاوی بۆ جۆرەكانی ڕووەك دەكات.، ڕێژەی وشكەساڵی و كاریگەرییەكانیان، ڕێژەی بیابانبوون، شیكاری تایبەتمەندییە تۆپۆگرافییەكان، چاودێریكردن و هەڵسەنگاندنی ئاگركەوتنەوەی دارستانەكان.
سعودیە بە چەندین جۆری زەوی و ڕووپۆشێكی ڕووەكی هەمەچەشن تایبەتمەندە كە دارستان و لەوەڕگە و پاركە نیشتمانی و كێوی و جیۆلۆجیەكان و ناوچە تەڕەكان و دەشت و تەپۆڵكە خۆڵییەكان و كەناراوەكان و دوورگەكان لەخۆدەگرێت و ئاماژەی بە گرنگیدانی سەنتەرەكە كرد بۆ گەشەپێدان فەزای سەوز لە ڕێگەی پڕۆژەكانی دارستانكردنەوە، پاراستن، وەبەرهێنان، كۆنترۆڵكردن و نۆژەنكردنەوەیان.
|