پێنجوێن، 15 هەزار دۆنم پوش و پاوان سوتاوە پەیك میدیا
پەیك میدیا
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگە ڕایدەگەیەنێت، بە هۆی كەوتنەوەی ئاگرەوە لە سنووری قەزای پێنجوێن 15 هەزار پووش و پاوان و داری سرووشتیی سووتان.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی، لە ڕێگەی ڕاگەیەنراوێكەوە ئاماژە بەوە دەكات، بە هۆكارێكی نادیار ئاگرێكی فراوان لە گوندەكانی ئەحمەد كەلوان كەوتەوە و لەوبارەیەشەوە دەڵێت"بەهۆی بوونی ڕەشەبای بەهێزەوە ئاگرەكە پەڕیوەتەوە بۆ سنووری گوندەكانی هەرزەلە، دارەبەن، عارەبە، سەركان، گەڵۆز و دەرەمیانە".
وەك لە ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە، تیمەكانی بەرگریی شارستانی توانیویانە كۆنتڕۆڵی ئاگرەكە بكەن و دەشڵێت"بەهۆی ئاگرەكەوە 15 هەزار دۆنم لە پووش و پاوان و ڕەز و باخی سووتاوە و زیانێكی زۆریش بە سرووشتی ناوچەكە گەشتووە".
ئەو بەڕێوەبەرایەتییە ئەوەش ئاشكرا دەكات، لە كاتی كوژاندنەوەی ئاگرەكەدا كارمەندێكی بنكەی پۆلیسی دارستانی ناڵپارێز بریندار بووە.
|