ژینگە

وادەی باران بارین لە هەرێمی كوردستان ئاشكرا دەكرێت

پەیك میدیا


كەشناسیی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، سبەی یەكشەممە بەرزترین پلەی گەرما لە گەرمیان دەبێت بە 48 پلەی سیلیزی دەبێت وەش دەخاتەڕوو، ئەمڕۆ شەممە لە هەندێك ناوچەی كوردستان تۆزێكی سوك هەیە.


بەپێی ڕاگەیەنراوێكی كەشناسیی هەرێمی كوردستان كە ئەمڕۆ شەممە 5ی ئابی 2023 بڵاویكردەوە ئاماژە بەوە دەكات، ئەمڕۆ نزمترین پلەی گەرما بە 19 پلە لە حاجی ئۆمەران تۆمار كراوە و سبەی یەكشەممەش بەرزترین پلەی گەرما لە گەرمیان دەبێت بە 48 پلەی سیلیزی.

ئە ڕاگەیەنراوەكەی كەشناسی لە كاتێكدایە ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی بە رووداوی ووتبوو، لە 8ی ئابەوە تاوەكو 11ی مانگ لە ناوچە شاخاوییەكانی پارێزگاكانی هەولێر و سلێمانی ئەگەری بارانبارینی ناوبەناو هەیە."


12