ئابوری گەشتیاریی
یەكێك لە سەیرانگاكانی كوردستان
پەیك میدیا، ئەكرەم ئەمین
ئەگەرچی زۆربەی حكومەت و هاوڵاتیان تەنیا بۆ دەستكەوتنی پارەو داهات و بەهێزكردنی ئابوری تەنیا چاویان لە سەرچاوەی نەوت و هەندێ كانزا هەیە، ئەم سەرچاوانە ڕەنگە ڕۆژێك بێت تەواوببن و نەمێنن.
بەڵام سەرچاوەی داهاتی تر هەیە ئەویش سروستیییە و تەواوبوون و كۆتایی نیە، بەڵام دەكرێت كەمێك ڕێكبخرێت جادەو و شوێنی خزمەتگوزاری بۆ دابین بكرێت، ئەویش سەیرانگا و هاوینەهەوارەكان و تاڤگەكانی كوردستانن.
وەك چۆن لەسەرچاوەی نەوت و كانزادا دەوڵەمەندە و بۆتە جێگای چاوی تەماعی وڵاتان، بەهەمان شێوەش لە سەرچاوەو شوێنی گەشتیاری دەوڵەمەندە، بەڵام كەمتریش چاوی بێگانەی لەسەرە، بۆیە دەكرێت پەرە و گرنگی زیاتری پێبدرێت و سەرنجی گەشتیارانی بۆ ڕابكێشرێت، لەبەرامبەردا هەوڵبدرێت سروستەكەی بپارێزرێت و تێكنەدرێت، كە دەبێتە ڕەخساندنی هەلی كار و زیادكردنی ڕێژەی داهاتی تاك و نیشتمانی و گۆڕینی ئابوورییەكەی بۆ ئابووری گەشتیاری.
كە ئەویش دووجۆر سودی دەبێت، یەكەم لەڕووی ژینگەیی و پاراستنی سروستی كوردستان، دووەمیش دەبێتە داهاتێكی باش و بەردەوام بۆ خەڵك و حكومەت.
سەیرانگاكانی كوردستان، لەئاستێكی سەرەتاییدان، تەنیا هەوڵی تاكە كەسی بۆ دراوەو نەتوانراوە شوێنی خزمەتگوزاری باشیان بۆ دابینبكرێت، بۆیە پێویستە حكومەت پڕۆژەی بۆ تەواوی شۆێنە گەشتیارییەكان هەبێت.
|