پاشماوەی پلاستیك لە نێوان گەورەترین بەرهەمهێنەران و هاوردەكاران
پەیك میدیا، ڕێكخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە
لە جیهاندا ساڵانە نزیكەی 350 ملیۆن تۆن پاشماوەی پلاستیكی بەرهەم دەهێنرێت ئەم پاشماوەیە دەسوتێنرێت، دەنێردرێت بۆ زبڵدانەكان، یان لە ئاستی نێودەوڵەتیدا بازرگانی پێوەدەكرێت.
گەورەترین هەناردەكاری پاشماوەی پلاستیكی بریتین لە:
1- ژاپۆن
2- ئەمریكا
3- ئەڵمانیا
هاوردەكاری سەرەكی پاشماوەی پلاستیكی بریتین لە:
1- مالیزیا
2- ڤێتنام
3- ئەندەنوسیا
زۆرجار ئەم وڵاتانە ڕێسای ژینگەیی كەمتر توندیان هەیە لە چاو وڵاتانی پێشكەوتوو، ئەمەش وایكردووە ببنە شوێنێكی سەرنجڕاكێش بۆ پاشماوەی پلاستیك.
تێبینی زیادە:
• تەنها نزیكەی 6%ی سەرجەم پلاستیكەكانی بەرهەم هێنراو لە ساڵی 1950ەوە ڕیسایكل كراون.
• سوتاندنی پاشماوەی پلاستیكی گەردیلەی ژەهراوی دەردەدات كە كاریگەری زیانبەخشی لەسەر كوالێتی هەوا هەیە.
• ماسی و زیندەوەرە دەریاییەكانی تر دەتوانن لە پاشماوەی پلاستیكدا تێكەڵ ببن و پلاستیكەكان بخۆن.
• پاشماوەی پلاستیكی دەتوانێت شوێنی نیشتەجێبوون و پرۆسەی سروشتی بگۆڕێت، ئەمەش توانای ئیكۆسیستەمەكان كەمدەكاتەوە بۆ گونجاندن لەگەڵ گۆڕانی كەشوهەوا.
|