پلاستیک مەترسێ لەسەر ماسییەکانی کوێت درووست کردووە
پەیك میدیا،رێكخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە
شارەزای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هاوپەیمانی ژینگەیی لە باڵیۆزخانەی بەریتانیا لە کوێت، ڕەچەڵ مالهۆڵاند، دووپاتیکردەوە کە ماسییەکانی دەریای کوێت بە ڕێژەیەکی زۆر پلاستیک پیس بوون.
هۆشدارییەکانی مولهۆڵاند دوای زیادبوونی پاشماوەی پلاستیک لە کەنداوی کوێت و کاریگەرییەکانی لەسەر ژینگەی دەریایی و ژیانی بەکاربەران هات، بە پشتبەستن بە دوایین توێژینەوەی ژینگەیی کە لەلایەن سەنتەری بەریتانیا بۆ زانستە ژینگەییەکان و ماسیگرتن و کشتوکاڵی ئاوی (CEFAS) ئەنجامدراوە، بە هاوکاری لەگەڵ پەیمانگای کوێت بۆ لێکۆڵینەوەی زانستی.
مالهۆڵاند بە ڕۆژنامەی (القباس)ی کوەیتی ڕاگەیاندووە، ئەو نمونەیەی کە لە ٨ جۆر ماسییە سەرەکییەکان وەرگیراوە کە زۆرترین خواردنیان لە کوێتدا هەیە، لەوانە گروپەر، زوبەیدی، نەقرور، شیم، مید، کریستاڵ: قەرقەوش، لەگەڵ زیندەوەرە دەریاییەکانی دیکە، بوونی گەردیلەی مایکرۆپلاستیکیان لە ناوەڕۆکی کەناڵی هەرسکردنی جۆرە جیاوازەکانی ماسی دەریایی کە زۆرترین خواردنی لە کوێت نیشانداوە، هۆشداری دەدات مەترسییەکانی لەسەر ژیانی دەریایی و کاریگەرییە نەرێنییەکانی لەسەر مرۆڤیش.
وە ئاماژەی بەوەشکردووە، توێژینەوەکە ئاماژە بەوە دەکات کە ماسییەک لە ئاوەکانی کەنداو 20 گەردیلەی پلاستیکی تێدایە، بەو پێیەی ئەم بابەتە لە دەریا و زەریاکاندا زۆر خراپتر دەبێت، ئاماژەی بەوەشکردووە، لەسەدا 75ی کیسەڵە مردووەکانی ئاوەکانی کەنداو لە پلاستیک خۆراکیان پێدەدرێت، ئەمەش کاریگەری لەسەر هەموو ئاوەکانی کەنداو لە ناوچەکەدا هەیە.
|