عێراق لەنێو ئەو وڵاتانەدا پۆلێن کراوە کە زۆرترین خۆراک بەفیڕۆ دەدەن، ئەمەش پەیوەندی بە سروشتی داب و نەریتی کۆمەڵایەتییەوە هەیە، بەو پێیەی پاشماوەکان نزیکەی 43%ی کۆی پاشەڕۆی وڵات پێکدەهێنن بڕی پاشماوەی پاشماوەکان دەگاتە ٢٠ هەزار تۆن لە ڕۆژێکدا لە سەرتاسەری عێراق.
"ئەگەر بڕی ئەو خۆراکانەی ڕۆژانە لە عێراق بەفیڕۆ دەچێت (20 هەزار تۆن) بە بەهای دانەوێڵە حیساب بکرایە، کە نرخی یەک تۆن لەو بڕە دەگاتە 400 دۆلار. ئەمەش مانای وایە عێراق زیاتر لە 8 ملیۆن دۆلار لە ڕۆژێکدا زیانی پێدەگات، ئەمە جگە لە... زیانەکانی تر.
کەواتە هەر تاکێکی عێراقی ڕۆژانە 540 گرام پاشماوەی خۆراکی هەیە کە ژمارەی دانیشتوان 37 ملیۆن کەسە.
ئەمە لە کاتێکدایە، لە هەرێمی کوردستان، ڕۆژانە 6900 تەن پاشماوەی گشتی بوونی هەیە بە پێی ئاماری وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، کە (50%) پاشماوەی خۆراکە، کەواتە ڕۆژانە لە هەرێمی کوردستان نزیکەی (3400)تەن پاشماوەی خۆراکی ماڵان و شوێنە گشتییەکان بوونی هەیە بۆ هەر تاکێکی هەرێمیش بڕی 526 گرام پاشماوەی خۆراک بوونی هەیە کە ژمارەی دانیشتوان 6,556,000 کەسە..
بەپێی ئامارەکان، ساڵانە لە ئەوروپا نزیكەی 100 ملیۆن تۆن خواردن فڕێ دەدرێت.
رێكخراوی خۆراكو كشتوكاڵی نێودەوڵەتی (فاو) سەر بەنەتەوە یەكگرتووەكان، رایگەیاندووە كە بڕی ئەو خۆراكەی لە وڵاتە دواكەوتووەكاندا بەفیڕۆ دەدرێت، هاوشێوەی وڵاتە پیشەسازییەكانە كە لە نێوان 630 بۆ 670 ملیۆن تۆن دەبێت. بۆیە دەكرێت بڵێین سێ یەكی ئەو خواردنەی بۆ مرۆڤ بەرهەم دەهێنرێتو نرخەكەی تریلیۆنێك دۆلارە، دەكرێتە زبڵدانەوە.