لە ساڵی 1958 سەرۆكی چین هەڵمەتێكی دەستپێكرد كە چینییەكانی هان دا ملیۆنان باڵندە بكوژن، بەو پێیەی بە ئافاتێكی كشتوكاڵی دەیانزانی، دەرئەنجامەكەی ئەوە بوو كە تا ساڵی 1960 ژمارەی جرج و مێرووەكانی دیكە هەڵئاوساوە، ئەمەش هۆكار بوو بۆ برسێتی چینی گەورە، كە زیاتر لە 20 ملیۆن كەسی كوشت.
سەرۆك كۆماری چین (ماو زێتۆنگ) كەمپەینی چوار ئافاتەكەی پێشكەش كرد، ئامانج لە هەڵمەتەكە بنبڕكردنی مێشوولە بەرپرس لە مەلاریا، مێشوولە كە دەبنە هۆی تاعون و مێشی بەربڵاو و ئەو باڵندانەی كە تۆو و میوە دەخۆن بوو.
چینییەكان بۆ ئەوەی بۆ هەمیشەیی چۆلەكەكان بترسێنن، خەڵك هێلانە و هێلكە و جوجكەكانیان لەناو دەبرد، بەجۆرێك هەندێكیان لە ڕاوكردن و تەقەكردن لە باڵندە لە هەر دەرفەتێكدا كە هەیانبوو كەمتەرخەمیان نەدەكرد.
وە زۆرێك لە چۆلەكەكان پەنایان بردە بەر بیناو شوێنی باڵیۆزخانەی پۆڵەندا كە چینەكان ڕێگەیان پێنەدرا بچنە ژوورەوە، بۆیە ئەم كەسانە گەمارۆی بیناكەیان دا، دوای دوو ڕۆژ لە تەپڵ لێدانی بەردەوام، ئەوەندە چۆلەكەی مردوو هەبوون كە پۆلەندییەكان شۆفڵیان بەكارهێناوە بۆ لابردنی بەپێی ڕادیۆی پەكین، زیاتر لە سێ ملیۆن باڵندە تەنها لە پەكین كوژران.
لە ئەنجامدا لەبری ئەوەی بەرهەمی برنج زیاد بكات، بە شێوەیەكی سەرنجڕاكێش كەمیكرد.
هەروەها ژمارەی جرجەكان زیادی كرد، تا ساڵی 1960بەرپرسان بۆیان دەركەوت كە چۆلەكەكان نەك هەر دانەوێڵە دەخۆن، بەڵكو كۆمەڵێك زیانبەخشی زۆر خراپتریش دەخۆن، ئەمەش یەكێك بوو لە هۆكارە سەرەكییەكانی برسێتی گەورە لە چین لە ساڵی 1961 كە بووە هۆی گیانلەدەستدانی 15ملیۆن كەس بەهۆی برسێتیەوە.
كەواتە بوونی باڵندە و ئاژەڵەكان، هاوسەنگی ژینگەن لەسەر زەویدا، نەبوون و لەناوبردنیان گەورەترین زیان بە مرۆڤایەتی دەگەیەنن.