ژینگە

دواین زانیاری لەسەر گۆڕانكارییەكانی كەشوهەوا

پەیك میدیا


كەشناسیی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ و سبەی بەراورد بە دوێنێ پلەی گەرما زیاتریش دادەبەزێت.


بەپێی بڵاو كراوەیەكی بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسیی هەرێمی كوردستان كە ئەمڕۆ یەكشەممە بڵاوی كردەوە، دوێنێ پلەی گەرما چوار بۆ پێنج پلە بەراورد بە رۆژی پێشتر دابەزی وە و ئەمڕۆ و سبەیش بەراورد بە دوێنێ پلەی گەرما زیاتریش دادەبەزێت.

هاوكات ئەوەش دەخاتەڕوو، سبەی دووشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت و دەڵێت" ‌ئێستا پلەی گەرما بەگشتی 3 بۆ 4 پلە بەراورد بە هەینی نزم بووەتەوە و تاوەكو رۆژی سێشەمە بەردەوامە، رۆژی چوارشەممەوە پلەی گەرما بەرز دەبێتەوه".
 
بەگوێرەی كەشناسیی هەرێمی كوردستان، بەرزترین پلەی گەرمای سبەی لە باشووری كوردستان بەمشێوەیە دەبێت:
 
هەولێر؛ 40 پلەی سیلیزی
سلێمانی؛ 39 پلەی سیلیزی
دهۆك؛ 38 پلەی سیلیزی
كەركووك؛ 44 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە؛ 41 پلەی سیلیزی
زاخۆ؛ 40 پلەی سیلیزی
سۆران؛ 38 پلەی سیلیزی
گەرمیان؛ 45 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران؛ 29 پلەی سیلیزی


12