ژینگە

مەعروف مەجید: لەهەرێم ڕۆژانە نزیكەی 8 هەزار تەن پاشماوەی فڕێدراو هەیە

پەیك میدیا


سەرۆكی ڕێكخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە ڕایدەگەیەنێت، لەئێستادا لەهەرێمی كوردستان ڕۆژانە نزیكەی 8 هەزار تەن پاشماوەی فڕێدراو هەیە، كە لەسەدا 80ی ئەو پاشماوەنە لە دوو ماددە پێكدێت، كەئەوانیش پاشماوەی خۆراك و ماددە پلاستیەكیەكانە، كەئەمانیش هۆكاری سەرەكین بۆ پیسبوونی ژینگە، كەدەستی مرۆڤ خۆی تێدایە.


مەعروف مەجید، سەرۆكی ڕێكخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە لەبارەی مەترسییەكان لەسەر ژینگەی هەرێمی كوردستان ئەوەی خستۆتەڕوو، بەپێی ئامارێك كە ساڵی 2017 بڵاوكراوەتەوە عێراق لە پلەی پێنجەمدایە لەڕووی ئەو زیانانەی كە لەئەنجامی گۆڕانكاری كەش و هەوا بەژینگەكەی كەوتووە.

هاوكات لەبارەی هەرێمی كوردستانیشەوە بە ڕادیۆی گەلی كوردستانی ڕاگەیاندوە، بێگومان هەرێمی كوردستانیش بەشێكە لەعێراق و ڕووبەڕوی ئەو مەترسیە بۆتەوە، بۆیە پێویستە كاربكرێت بۆ پاراستنی ژینگە و زیادكردنی ڕێژەی سەوزایی و كەمكردنەوەی ئەو كەرەستانەی كەهۆكارن بۆ تێكدانی ژینگە و پیسبوونی هەوا.

زۆربوونی ئۆتۆمبێل و نەبوونی گواستنەوەی گشتی یەكێكە لەهۆكارە سەرەكییەكانی پیسبوونی هەوا، كەئەمەش كاریگەری لەسەر ژینگەی دەروبەرمان دەبێت، ئەوەش بە ووتەی سەرۆكی ڕێكخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە.

 هەروەها وتوشیەتی"لەئێستادا لەهەرێمی كوردستان ڕۆژانە نزیكەی 8 هەزار تەن پاشماوەی فڕێدراو هەیە، كە لەسەدا 80ی ئەو پاشماوەنە لە دوو ماددە پێكدێت، كەئەوانیش پاشماوەی خۆراك و ماددە پلاستیەكیەكانە، كەئەمانیش هۆكاری سەرەكین بۆ پیسبوونی ژینگە، كەدەستی مرۆڤ خۆی تێدایە". 


12