ژینگە

سەربڕینی ئاژەڵ لە ماڵان بە هەموو شێوەیەك قەدەخەكرا

پەیك میدیا


وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، سەربڕینی ئاژەڵان لە ماڵان بە هەموو شێوەیەك قەدەخەیە.


لەڕێگەی ڕاگەیەنراوێكەوە، وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان نۆ خاڵی بڵاوكردووەتەوە و تێیدا رێنمایی هاوڵاتیان دەكات لەكاتی سەربڕینی ئاژەڵ و قوربانیكردن پەیڕەوی بكەن و دەڵێت"قەسابەكان دەبێت پابەند بن بە لەبەركردنی كەلوپەلی خۆپاراستن، بەتایبەت لەبەركردنی دەستكێشی لاستیك و جلی تایبەتی خۆپارێزی لەكاتی مامەڵەكردن لەگەڵ ئاژەڵ یان گۆشت و خوێنەكەی بەشێوەیەكی تەواو، لەكاتی سەرپێچی بە تووندی سزا دەدرێن".

هەر لە ڕاگەیەنراوەكەدا وەزارەتی تەندروستی دەڵێت"دەبێت جلی قۆڵ درێژ و رەنگ كاڵ لەكاتی سەردانیكردنی ئەو شوێنانە لەبەربكرێت كە (گەنەیان تێدا بڵاوە)، بەكارهێنانی كرێمی تایبەت بە دوورخستنەوەی مێروو و گەنە، هەروەها گۆشت دەبێت بۆ ماوەیەك بكوڵێندرێت كە لە 30 چركە كەمتر نەبێت".


12