ژینگە

سلێمانی، رێكخراوێك سەدان نەمام و گوڵەباخ دەڕوێنن

پەیك میدیا


رێكخراوی ژیان بەخشان لە كوردستان لەشاری سلێمانی، لە یادی دروستبوونی رێكخراوەكەیاندا سەدان نەمام لە چەند جێگەیەكی جیاواز دەڕوێنن.


ڕازڕێبوار نوری، سەرۆكی ڕێكخراوی (ژیان بەخشان لە كوردستان)، لەبارەی چالاكییەكەیانەوە بە (پەیك میدیا)ی ڕاگەیاند"دیارە ئێمە لە ساڵیادی رێكخراوەكەماندا بڕیارماندا لەبری گێڕانی ئاهەنگ نەمام بڕوێنین".

ڕاز ڕێبوار جەخت لەوە دەكاتەوە، ئێویستە هەمووان بەخەم ژینگەی ئەم نیشتیمانەوە بن و بۆ ئەوە مەبەستەش پێی وایە بەر لە هەرشتێك هەبوونی ڕۆشنبیری لەبەرانبەر ژینگە پێویستییەكی حەتمییە و دەڵێت"ئەم نیشتیمانە مووڵكی هەموومانە بەبێ‌ جیاوازی رەگەزی و ئاینی و سیاسی، بۆیە پێویستە هەمووان لە خەمی ژینگەكەیدا بین، ئێمە لەبری ئەوەی پارە لە ئاهەنگێڕان و ئەو پرۆسانەدا سەرف بكەین، وتمان پێویستە پارە لە خزمەتی ژینگەكەماندا سەرف بكەین، سوپاس بۆ خودا ئەوەشمان كرد".

هەریەك لە بەشی ناوخۆی كچان و كورانی زانكۆی سلێمانی، پەیمانگای هانا بۆ راهێنان و شیاندنی كەم ئەندامان، چاكسازی گەوران لە پاڕێزگای سلێمانی، ئەو جێگایانە بوون كە بە ووتەی سەرۆكی رێكخراوی ژیانبەخشانی كوردستان تەواوی نەمام و گوڵەباخەكانیان تێدا ڕواندوە.


12