هاژە برادۆستی، وەك یەكەمین خانمی كورتەباڵا مۆڵەتی شۆفێری وەرگرت
وێنە: ئیمداد عەبدوڵا
پەیك میدیا، بەختیار حسێن
ئەمڕۆ لەسەردانێكم بۆلای هاوڕێیانم لەنوسینگەی ئارۆس خانمە شوخ وشەنگێكی كورتەباڵام بینی كەهاتبوو بۆ لێخورینی ئۆتۆمبێل بەمەبەستی بەدەستهێنانی مۆڵەتی شۆفێری.
بەڕاستی زۆر سەرجی راكێشام و دڵخۆش بووم و ئەوەی پێبەخشیم كەهیچ شتێ ڕێگر نیە لەبەدەستهێنانی ئامانج و خواستەكانت، سوپاس و ستایش بۆ نویسنگەی ئارۆس كەتوانیان ئۆتۆمبێلەكە بەشێوەیەك بگوجێنن كە ئەو خانمە ئازیزە بتوانێ شۆفێری بكات، بۆیە جێگای ڕێزو پێزانینە و وەك بزانم ئەم خانمە یەكەمین كورتە باڵا دەبێت كەمۆڵەتی شۆفێری بەدەست بهێنێ.
هاژە برادۆستی، پاش ئەنجامدانی رێكارەكانی وەرگرتنی مۆڵەتی شۆفێری بەسەركەوتووی توانی مۆڵتی شۆفێری وەك یەكەمین خانمی كورتە باڵا وەربگرێت.
بەناوی دەزگای میدیایی (پەیك میدیا)وە، جواترین پیرۆزبایی ئاڕاستە دەكەین و داواكارین لە خوای گەورە لە هەنگاوەكانی ژیانیدا سەركەوتووی بكات.
|