چیرۆكی ئەو گەنجەی لەڕێگەی ئامێری پاككەرەوە وە مۆسیقا دەژەنێت
عەتای قانعی
پەیك میدیا
عەتای قانعی، گەنجە تەمەن 34 ساڵەكەی ڕۆژهەڵاتی كوردستان، لە ڕێگەی (پەیكی من)ەوە، باس لە بیرۆكەی كارەكەی دەكات.
من عەتای قانعی، تەمەنم 34 ساڵە كوردێكی شاری سەقزی رۆژهەڵاتی كوردستانم، لەخۆشەویستم بۆ ئەو ژینگە پارێزانەی كە زەحمەتی دەكێشن و رۆژ تا ئێوارە كوچە و شەقامەكان خاوێن دەكەنەوە، بیرۆكەی ئەوەم بۆهات وەك ڕێزێك بە كەرەستەی پاككەرەوە ئامێری ژەنین دروست بكەم.
پێشتریش لە رۆژهەڵاتی كوردستان هەمان كارم كردوە و لە هەریەكە لە تاران و شیرازیش لە وڵاتی ئێران ئەو ئامێرانەم ژەنیوە، لە بنەڕەتدا ئامێری (نەی)م دەژەنی بۆیە شارەزابوونیشم لە ژەنینی ئامێرەكاندا یارمەتی دەری باش بوون بۆم، ئێستا بەم كەرەستەی پاككەرەوانەوە من چەند جۆرێك لە ئامێرە جیاوازەكان دەژەنم.
"بە بێلی ئاسن و گۆجان و خۆڵڕێژ و ئێگزۆزی ماتۆڕ ئامێری مۆسیقام دروستكردوە، هەموو ئەوانەشم بۆ ئەوەبووە جیاوازتر لە هەر كەسێكی دیكە بتوانم لە ڕێگەی بیرۆكەكانمەوە خزمەت بە ژینگە پارێزان بكەم و هەموومان بتوانین ڕێزیان لێبگرین.
من ئێستا لە باشوری كوردستانم و زۆر خۆشحاڵم بەوەوەی كە رۆژانە هاونیشتمانییەكانم بەوپەڕی خۆشەویستییەوە پێشوازی لە كارەكەم دەكەن، ڕۆژانە لە لایەن كوڕِان و كچانی كوردستانەكەمەوە چیدیۆ و وێنەی كارەكەم دەگرن، ئەوەش وەهام لێدەكات زیاتر بەردەوام بم لەسەر بیرۆكەكەم و هاندانێكی زۆر باشە بۆ من.
|