پەیکی من

هەوڵێک بۆ میدیایەکی پارێزەری کۆمەڵگا و نیشتیمان

لۆگۆی پەیك میدیا

پەیك میدیا


لە ئێستای هەرێمی كوردستاندا دەتەوێت دەست بۆ هەرشتێك بەریت، قسە لەسەر هەر شتێك بكەیت، تا ئاستی ئەوەی بیر لە هەر شتێك بكەیتەوە، ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ بارگاوی دەبیت بە سیاسەت.


لەئێستادا لایەنە كۆمەڵایەتییەكان پەراوێزخراون، ئەوانیش هەریەکە لە (سیاسەت و تۆڕە كۆمەڵاتییەكان) هۆکاری سەرەکین بۆی، بەجۆرێك دۆخی كۆمەڵگە بەرەو لێكترازان و پەرتەوازەیی دەچێت ساڵانی داهاتوو بەتەواوی كاریگەرییە خراپەكانی دەردەکەون. 

جگە لە خراپی و بەرەو خراپتربوونی دۆخی كۆمەڵایەتی كۆمەڵگەكەمان دەچین، هاوكات شتێكیش نەماوە بەناوی هونەر و كلتور و ئینتیمای نەتەوەیی و نیشتمانی، ئەمەجگە لەوەی سیاسیە باڵادەستەكان دەستیان ناوەتە بینەقاقای دەنگی ئازاد و دۆخێكی هێندە گوماناوییەكان بەسەر كۆمەڵگەی كوردیدا پەخش كردووە، شتێكیان نەهێشتۆتەوە بەنێوی متمانە، بەداخەوە لێرەوە دەڵێین دۆخی كۆمەڵگەی كوردی بۆتە ئەو فەرشە ڕزیوەی لە هەر سوچێكەوە دەستی دەدەیتێ بەدەستەوە دەپروێت.

ئەو دۆخە هەرچیندە خراپ و شێواو بێت نابێت هیوا لەدەست بدەین، ئێمەش وەك كۆمەڵێك ڕۆژنامەنووس لەو سۆنگەیەی كە نابێت بێهیوابین، هەربۆیە دەزانین میدیایەکی خزمەتکاری کۆمەڵگە و نیشتمان پێویستییەکە هەر بۆیە دەمانەوێت خۆبەخشانە خزمەتێک بکەین  ئەگەر خزمەتەکەشمان بجووک بێت هیوادارین کاریگەری لەسەر ئەوانەش دروست بکات کە دەتوانن خزمەتی گەورەتر بکەن و هەوڵێک بدەن بۆ دەربازکردنی ئەم کۆمەڵگەیە لەو دۆخە شێواوەی تێی کەوتووە. 

هەر بۆیە بە پاڵپشتی هەموولایەك دەمانەوێت لەڕێگەی (پەیك میدیا)وە، كاری جدی لەسەر تەواوی برینەكانی جەستەی كۆمەڵگەی كوردی بكەین و بتوانین ببینە مایەی کەمێک ساڕێژ بوونی ئەو برینانە.

ستافی پەیك میدیا داواكارە لە هەموولایەك پەیك میدیا بە ماڵی خۆیان بزانن، هاوكارمان بن لە پەنجە خستنە سەر هەموو ئەو برینانەی كە ئێستا جەستەی نیشتمانی تەنیوە، هەرچونێک بێت بە هەر شێوەیەک بێت ئێوەش دەتوانن خزمەت بەو خواست و هەوڵە بکەن کە تەنها ئامانجی خزمەتکردنی کۆمەڵگا و نیشتیمانە بە بێ باوەڕی سیاسی و ئایدۆلۆژی.



1