پەیکی من

كوردێكی هەرێمی كوردستان خەڵاتی درەوشاوەترین عەقڵی 2023ی پێبەخشرا

ئارام گەڵاڵی

پەیك میدیا


كوردێكی هەرێمی كوردستان خەڵاتی درەوشاوەترین عەقڵی بۆ ساڵی (2023) لەسەر ئاستی لەسەر ئاستی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست‌و باكوری ئەفریقا پێبەخشرا.


ئارام گەڵاڵی، تەمەن (41) ساڵ، گەنجێكی شاری سلێمانییە لە هەرێمی كوردستان كە پڕۆفیسۆری یاریدەدەر لەهارڤارد باشترین زانكۆی جیهان، خەڵاتی درەوشاوەترین عەقڵی بۆ ساڵی (2023) پێبەخشرا و خەڵاتەكە بۆ هەوڵەكانیان‌و بەشداریی توێژینەوەكانیان لەدۆزینەوەكان لەبواری پزیشكی‌و چارەسەری شێرپەنجەی مێشك دەگەڕێتەوە.

خەڵاتەكە لەسەر ئاستی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست‌و باكوری ئەفریقا بەو پزیشكە كوردە دراوە كە هەر كە منداڵ بوە باوكی شەهید بوەو لەساڵی (1997) ڕوی لەسوید كردوەو بەردەوام كارو توێژینەوەی لەسەر چارەسەر بۆ شێرپەنجەی مێشك لەمنداڵان كردوە.

 


1