پەیکی من

جەمال جەلال: لە منداڵیمەوە كەرەستەی كۆن و ئەنتیكە كۆدەكەمەوە

پەیك میدیا، دانا حەمە غەریب


جەمال جەلال، هاوڵاتییەكی شارۆچكەی پێنجوێنە و پیشەوەری بواری ئۆتۆمبێلە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا نێو دووكانەكەی تەنیوە بە كەرەستەی كۆن.


جەمال جەلالی تەمەن 43 ساڵ لەبارەی كۆكردنەوەی ئەو كەرەستە كۆنانەوە بە پەیامنێری (پەیك میدیا)ی ووتوە، كۆكردنەوەی ئەو كەرەستانە خولیایەكی منداڵیمە، كەرەستەكان بەشێكیان لە باوباپیرانمەوە بۆم ماونەتەوە و بەشەكەی دیكەشی لە شوێنان بەهیمەت بوبێت یان بە قیمەت دەستم كەوتووە.

لەنێو دوكانەكەی جەمالدا، ئامێری تەلەفۆن، تەسجیل و ڕادیۆ، فیشەك بە زۆرترین لە جۆرەكانییەوە، چەندین كەرەستەی یاری كردن كە هەمووان خاوەنی مێژووی دور و درێژی خۆیانن، ئەوانە بەشێكی كەم بوون لەو كەرەستانەی كە جەمال لە منداڵییەوە كۆی كردونەتەوە.

لەنێو دوكانەكەی جەمالدا، بڕنەوەێكی تێدابوو كە وەك خۆی باسیدەكرد تەمەنی بڕنەوەكە 100 ساڵی تێپەڕاندوە، هاوكات كەرەستەی دیكەی تێدا هەبوو كە تەمەنیان لە 30 بۆ 50 ساڵ زیاتر بووە.



1