پەیکی من

باسم حەنا، ئەو پیاوەی 27 ساڵە سەرقاڵی چاككردنەوەی كاتژمێرە

فۆتۆ، كەركوك ناو

پەیك میدیا


باسم حەنا، پیاوێكی تەمەن 55 ساڵەی خەڵكی نەینەوایە، وەكخۆی دەڵێت ماوەی 27 ساڵە سەرقاڵی چاككردنەوەی كاتژمێرە و دەڵێت"نەمهێشتووە لای كەسیان كات بوەستێت".


ناوم باسم ئەلیاس حەنا، تەمەنم 55 ساڵە و خەڵكی قەرەقوشی نەینەوام، لە شەڕی ئێران – عیراقدا برینداربوم و لەڕۆیشتن كەوتم.


لە تەمەنی 28 ساڵییەوە پیشەی چاككردنەوەی كاتژمێرم هەڵبژاردووە، بژێویم لەسەر ئەم كارەیە، نەك هەر سەرچاوەی ژیانمە بەڵكو خولیایەكیشە بۆ من.

رۆژانە پێنج تا 10 كاتژمێر كار دەكەم، هەموو جۆرە كاتژمێرێكی دەستی چاكدەكەمەوە، راستە ئیشێكی زۆر قورس نییە، بەڵام ئارامگرتن و شارەزاییەكی باشیشی دەوێت.

نرخی چاككردنەوە بەپێی جۆری كاتژمێرەكە دەگۆڕێت؛ لە دوو هەزار دینار تا پێنج هەزار دینار و زیاتر دەكەوێت.

درەنگ هاوسەرگیریم كردووە، ئێستا باوكی چوار منداڵم و منداڵەكانم تەمەنی كاركردنیان نییە، بۆیە جگە لەم پیشەیە، پشت بە موچەی چاودێری كۆمەڵایەتی دەبەستم.

لە قەرەقوشەوە ئاوارەی ناحیەی عەینكاوەی شاری هەولێر بوین، بەهۆی هێرشەكانی داعشەوە، لە 2017ـەوە گەڕاوینەتەوە بۆ زێدی خۆمان، لەوێش هەر كاتژمێر چاكدەكەمەوە.

سەرچاوە، كەركوك ناو، عەممار عەزیز


1