ئەو پیاوەی پاش 12 ساڵ قۆناغی 12ی بڕی چیرۆكی ژیانی دەگێڕێتەوە
فۆتۆ، كوردسات نیوز
پەیك میدیا
مەجید نەجات، قوتابیی دەرچووی 12ی ئامادەیی دەڵێت، "لە ساڵی 2011دا چوومە پۆلی 12ی ئامادەیی، ساڵی 2011 خولی یەكەم بەشداریی تاقیكردنەوەم كرد و خولی دووەم نەچووم، لەو كاتەوە بە وانەی ئینگلیزیەوەم تائێستا.
مەجید نەجات، ماڵی لە ناحییەی سرێشمەی سەر بەخەلیفانە، دوای ئەوەی توانیی سەركەوتن لە قۆناخی 12ی ئامادەیی بەدەستبهێنێت، دەستە دەستە خزم و ناسیاوانی چوون پیرۆزبایی سەركەوتنیان لێكرد و خۆشی لەوبارەیەوە بە روودوای ڕاگەیاندوە، ئێستا لای من دوو جەژنە، یەكێكیان دەرچوونی خۆم و ئەوی دیكە بوونی گوندەكەمان بە ناحیە، هیوادارم ئەو 12 ساڵەم بەفیڕۆ نەڕوات و لەم ناحیەیە جێگەیەكم بۆ بكەنەوە.
مەجید نەجات، ئەوەی خستۆتەڕوو، لە ساڵی 2011دا چۆتە پۆلی 12ی ئامادەیی، ساڵی 2011 خولی یەكەم بەشداریی تاقیكردنەوەم كرد و خولی دووەم نەچووم، لەو كاتەوە بە وانەی ئینگلیزیەوەم تائێستا، ووتویەتی"لە خولی یەكەم 36 و لە خولی دووەم 32م دەهێنا، هیچ نەدەگۆڕا، نەدەبووە 37 و 38، زۆر سەیر بوو، نەشدەهاتە خوارەوە بۆ 30، هەر لە 32 رادەوەستا."
بە ووتەی مەجید نەجات، ئەو هەموو ساڵە تەنیا لە وانەی ئینگلیزی دەرنەچووە و هەموو جارێك لەو وانەیە 32 لە 100ی هێناوە، دواجاریش بە نمرەی 56 لێی دەرچووە.
لە سرێشمە 1150 خێزان هەن، 1900 قوتابی لە قۆناخەكانی خوێندنن، خاوەنی زیاتر لە 700 دەرچووە بە بڕوانامەكانی دیبلۆم و بەكالۆریۆس و دكتۆرا.
دەرچوونی مەجید هاوكاتە لەگەڵ بەناحیەبوونی سرێشمە، ئەو بەهیوایە بتوانێت بە دامەزراندنی تەمەنی داهاتووی بۆ خزمەتی شارەدێكەی تەرخان بكات.
|