پەیکی من

ئەندریا چیرۆكە پڕهیواكەی ژیان، ئەو خانمە نوسەرەی چۆك بە ئیفلیجی دا دەدات

ئەندریا

پەیك میدیا، شارا مستەفا


لەپێشوازی یەكەم نووسەری كچی خاوەن پێداویستی تایبەت لەجۆری ئیفلیجی مێشك لەرۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دەتوانم بڵێم تەواوی وجود هەمووان باخوێنەری ژیانی ئەندریای بوێربین.


ئەندریا

ئەندریا وەك یاقوتێكی بێ خەوش، ئەدرەوشێتەوە و بەئیشراقێكی وەك پرشنگی خۆر هەمیشە ئاسمانی ژیانی خۆی و دەورووبەری رووناك ئەكاتەوە.

ئەندریای نازدار، سەرباری یٔەوەی جەستەی هیچ هاوكارنیە بۆ جوڵەو لارو لەنجە كچانەییەكەی، بەوپێیەی بێ ویستی خۆی پەپولە ئاسا باڵەكانی ناكرێنەوەو (ئیفلیج)ی فڕینی ئاسمانی بەرینی لێبەرتەسك كردۆتەوە، بەڵام ئەندریای جوان هەموو جوڵەو هێزی جەستەی لە ناو پەنجەكانی دەستی و قەڵەمەكەیدا كۆكردۆتەوەو كردوونی بە وشەو نوسین. 

هەموو حەسرەتی هەستانە سەرپێ و راكردنی بەناو ژیان وگەران بەشوێن جوانی وجود، لەنێوەندی خەیاڵ وحەقیقەتدا ئاوێتەی ناوەوەی خود دەكات ودێر بەدێری وشەكانی پەندو ئەزمونێكە بۆكەسانێك بەهاو قەدری خودبوون و ژیانكردن نازانن. 

كاتێك ئەم كیژە چاوهەڵدەهێنێ بۆ ژیان جەستەی لەنێو كۆتی بێ جوڵەییدا زیندانیكراوە، بەڵام ئەوە بەربەستە سامناكە ناتوانێ بەر بگرێت لە گەشەكردن و پێگەیشتنی هەست و هۆش و زیرەكی و توانستی بیركردنەوەیدا، یەكێك لەهۆكارەكانی بێ ئومێد نەبوونی ئەو خاتوونە جوانەو ئاستی بەرزیی رۆشنبیریی و خوێندەواریی، ئەگەڕێتەوە بۆ پشتیوانی خانەوادەكەی كە توانیویانە مەحاڵ بۆ ئەندریا بەچۆكدا بهێنن بۆی و بەردەوامیش هاننیدەدەن بۆ ئەوەی هەنگاوی مەزن بنێت لەپێناو هێنانەدی ئامانجی مەزنتر.
 
لە ژیانی ئەندریادا یادەوەریەكی بەسوێ هەیەو شایەنی باسكردنە، ئەو كیژۆڵە نازدارە كاتێك دەخرێتە بەرخوێندن بەوپەری خۆشەویستیەوە باوەش بۆ خوێندنگا دەكاتەوەو دەچێتە نێو دنیای قوتابخانەو تێكەڵبوون بە منداڵانی دیكە، ئەو دەستپێك و قۆناغە نوێیە لەدڵەوە خۆشحاڵی دەكات تا ئەوكاتەی نزیك دەبێتەوە بۆ دەروازەی بەرێوەبەرو لەگەڵ بینینی خانمی بەرێوەبەری رۆشنبیرو خوێنەوارو پەوەردەكاری سەدان خوێندكار، هەرچی خۆشحاڵیە لەدڵە بچوكەكەی لەساتێك دا لێی ئەسەنێتەوە كاتێ پێی ئەلێ تۆ بەوشێوەلەكوێ ئەتوانی بخوێنیت، خوێندن بۆ تۆ زۆر ئەستەمەو بچیتەوە ماڵەوە باشترە، من وەك خۆم رێگەت پێنایەم لێرە بمێنیتەوە بۆخوێندن چونكە تۆ بەكەلكی خوێندن نایەیت....!!!!!

ئەندریای پر لەدنیای خەو خەیاڵی رەنگاڵەیی مناڵێكی دڵ و رۆح بێگەردو بێ ئاگا لەدنیای دەرەوەو ناهۆشیاری مرۆڤەكانی كۆمەڵگا، بەڵام پەروەردەكەی هێند هێزی پێداوە كە وەڵام بداتەوەو پێی بڵێ تۆ منت قبوڵ نیەو لێم رانابینیت بێمە خوێندنگەكەت، بەڵام من بەڵێنت پێ دەدەم رۆژێك بێ كەمن یەمەوە ئەم خوێندنگەیەو لەجێگەكەی تۆ ئەبمە بەرێوەبەر....!!!!!!

مرۆڤ ئەگەر جەستەی ھەموی زامدارببێ وناڵەی برینەكانی بگاتە بەرزترین چینەكانی ئاسمان ھێشتا ناگاتە زامدار بوونی روح وشكاندنی دڵی چونكە لەدەرەوە ئازارەكان سارێژ ئەبن لەكاتێكا ناوەوەی ھەرگیزسارێژنابێ وئەیكاتە گیاندارێكی درندە بۆتۆڵەكردنەوە
ئیدی زەمەن وھەنگاوەكانی ئەیگەیەنێتە ئەنجام، ئەندریا ئەو بەلێنەی بەخۆی دابوو ھاوتا بەشكاندنەی دڵی توانی چەندین ھەنگاوی خێرابنێ و خوێندنی گەیاندە زانكۆو بەردەوامە، ئەمەبێجگە لەوەی لەھەنگاوێكی زۆر باش وپرھەستی نووسین دایەو لەداھاتویەكی نزیك ئەبێتە خاوەنی یەكەم كتێبی خۆی و سەرجەم ئەزموونەكانی تیا كۆكردۆتەوەو سەلماندنی خۆی وكەوتن وسەركەوتنەكانی نووسیەوەتەوە
ئەو كیژە پرتوانایە، ھەم لەبواری خوێندن و ھەمیش نوسین بەرەو ئامانجی گەورە ھەنگاو دەنێ و ەنگاوێك ھیچ ھێزێك نیە نەرای بگرێ و نەشكستی پێ بھێنێ.

لەئێستاوە پێش بینی دەكەم ئەندریا لەناو نووسەرە ناودارەكان و ناوی ئەچێتە مێژوویەك پرشانازییە بۆخۆی وخانەوادەو كۆمەڵگای مرۆڤایەتی، یەكەم كچی ئیفلیجی مێشك دەبێتە نووسەر لەدنیا و ھەموو تێك شكاندنەكانی جەستەی، لەپەنجەكانی داكۆ دەكاتەوە و شاكاری وشەیان لێ ئەچنێ.


1