چیرۆكی ئەو ژنەی 10 ساڵە بە دەفەكەی موسڵمانان بۆ پارشێو بەخەبەر دەهێنێتەوە
ناهی عارف محەمەد: لە تەكیە و خانەقاكاندا بە خەلیفە ناهی ناسراوم
پەیك میدیا
رەمەزان پیرۆزترین مانگەکانی ساڵە لەلایەن موسڵمانان بەتایبەت کە تیایدا موسڵمانان لە بەشی کۆتایی شەو و نزیک لە بەرەبەیاندا، هەڵدەستن بۆ خواردن و خۆ ئامادەکردن بۆ کاتی بەرۆژووبوون.
ناهیدە عارف، ئەو خانمەی ماوەی 10 ساڵە بە دەفەكەی دەستی لە پارشێواندا موسوڵمانان لە خەو بە ئاگا دێنێتەوە، ئاماژە بەو دەكات، دوو ساڵ لە تەكیەیەكدا لە شاری سلێمانی حزمەتی كردوە و لەو بارەیەشەوە بە ئاژانسی ئەنادۆڵی ووتوە"من دوو ساڵ خزمەتم كرد لە تەكیەكەی بەختیاری، تەكیەی شێخ محەمەدی رەفاعی، دەمێكە لە تەكیە و خانەقاكاندام و ناسراوم، خۆشیان دەوێم و خۆشەویستم لەناو دەروێشەكاندا لەوێ فێری دەفژەنین بووم".
ژەنینی دەف لە پارشێوانی مانگی رەمەزاندا لە نێو گەلانی موسوڵماندا مێژوویەكی دێرینی هەیە، ئەگەر چی لە سەردەمانی زوودا كە ئامێرەكانی تەكنەلۆجیا نەبوون لە گوند و شاردا، بەڵام كەسێك بە دەهۆڵە و دەف دەكەوتە نێو شەقامەكان و خەڵكی بەخەبەر دەهێنایەوە بۆ ئەوەی پارشێویان لەدەست نەچێت بەتایبەت پیاوان ئەو ئەركەیان دەگرتە ئەستۆ.
|