ژنان

عایشە، یەکێک لە ژنە پاڵەوانەکانی ئەنفال

عایشە لە نێو كوخە سارد و سڕەكەی فۆتۆ، ناسیح عەلی خەیات

پەیك میدیا


ئەنفال، چیرۆكە پڕ لە مەرگهێنەكەی باشوری كوردستان، ئەو پرۆسە بەدناوەی پێنجەم سەرۆككۆماری عێراق (سەددام حسێن) بڕیاری لێدا و (عەلی حەسەن مەجید) ئەركەكەی گرتە ئەستۆ.


182000 مەخلوق تێیدا كرانە ژێر خۆڵەوە و لە دوای خۆیان بە سەدان چیرۆكی شەرمهێنەری بۆ مرۆڤایەتی لەدوای خۆی بەجێ‌ هێشت، لە ئەنفالدا هەزاران حەسرەت بون بە ژێر گڵەوە و هەزاران چاوی پڕ لە چاوەڕوانیشی داخست.

عایشە ئەو خانمەی هەتاوەكو كۆچییدوایی كرد یەكێك بوو لەو مرۆڤانەی چاوی چاوەڕوانی دانەخست، ئەو لە جل و بەرگی منداڵەكانی پەردەی بۆ پەنجەرەی كوخە سارد و سڕەكەی دروت كردبوو، تاوەەكو لەو ڕێگەیەوە بەخۆی بڵێت ئەوان هێشتا لە ژیاندا ماوون و چین دەكەن.

عایشە، ئەو لەیەكێك لە ڕۆژە شومەكانی پرۆسەی ئەنفالدا، بەمەبەستی چارەسەركردنی ددانەكانی لە مێرخاسەوە بەرەو شار بەڕێدەكەوێت تاوەكو بچێتە لای پزیشك، ئەو سپێدە هەڵدستێ‌ و بە منداڵەكانی دەڵێت ئاگاداری خۆتان بن تاوەكو دەگەڕێمەوە، بەڵا كاتێك دەگەڕێتەوە ەكەس بەرەوڕووی دێ‌ و نەكەسێك بەخێرهاتنەوەی دەكات، ئەو كە دەگەڕێتەوە ئیدی تێدەگات بۆ هەتا هەیە ئامێزی دایكانەی منداڵێكی دیكە بەخۆیەوە نابینێت. 

عایشە تا ئەو ساتەی بۆ كۆتاجار ماڵئاوایی لە ژیانە پڕ لە دڵشكاوییەكەی دەكات، بەئومێدی گەڕانەوەی منداڵەكانی، بە ئومێدی گەڕانەوەی كەسوكارەكەی شەو و ڕۆژ دەكاتەوە، (عایشە) یەكێكە لەو سەدان مرۆڤەی ئەنفال ئەگەرچی نەیتوانیبوو هێز لە ئەژنۆی ببڕێت، بەڵام هەمیشە چاو لە دەرگا بوو تاوەكو بەسڵاوێكی منداڵەكانی بەئاگا بێتەوە.


1