پارێزەر هاوناز جاف وەڵامی پرسیارەكە دەداتەوە
وەڵام :مەرجەكان
1. دەبێت ژنی یەكەم لەبەردەم دادگادا ڕەزامەندی نیشان بدات بەهێنانی ژنێكی تر بەسەریدا.
2.ژنی یەكەم نەخۆشییەكی بەردەوامی هەبێت و بەنووسراوی پزیشك پشت ڕاست بكرێتەوە، نموونەی نەخۆشیەكان ( منداڵی نەبێت، نەتوانێت حەقی سەرجێیی مێردەكەی بدات. هتد...) واتە نەخۆشیەك بێت كار لە مافی ژیانی هاوسەری بكات.
3.پیاوەكە توانای دارایی زیاتر لەژنێكی هەبێت و بەبەڵگە بیسەلمێنێت.
4.پیاوەكە لەدادگا بەڵێن نامەیەك بە نووسین پڕبكاتەوە كە یەكسانی دارایی و معنەوی ژنەكان بپارێزێت.
5.ژنی یەكەم لەگرێبەستی زەواجەكەیدا مەرجی ئەوەی دانەنابێت كەنابێت ژنی تری بەسەردا بێت.
سزاكەی:
*هەركەسێك گرێبەستی زەواج بۆ زیاتر لە ژنێك بەپێچەوانەی یەكێك لەو مەرجانەی سەرەوە ئەنجام بدات، بەحەپس كردن لە شەش مانگ كەمتر نەبێ و لە ساڵێك زیاتر نەبێت + بەغەرامەی (10) ملیۆن دینار سزا ئەدرێت.
*دادوەر بۆی نیە ئەو سزایە ڕابگرێت.
*یاسای باری كەسێتی كوردستان ژمارە 15 ی ساڵی 2008.