ژنان

ڕێژەی جیابونەوەی هاوسەرەكان بەرەو ئاستی مەترسی هەڵدەكشێت

پەیك میدیا


بەرپرسی رێكخراوێكی ژنان ئەوە دەخاتەڕوو، توندوتیژی خێزانی و جیابونەوەی هاوسەران بەڕێژەیەكی بەرچاو زیادی كردووە ئاشكرای دەكات، لە 10 ساڵی رابردوودا رێژەی جیابوونەوەی نێوان هاوسەران 135% زیادیكردووە.


شۆخان ئەحمەد، بەڕێوەبەری رێكخراوی هاریكاریی یاسایی ژنان ئەمڕۆ چوارشەممە لە میانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا راپۆرتی چاودێری جێبەجێكردنی یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانیی بڵاو كردەوە و جەختی لەوە كردوە: لە ماوەی یەك ساڵدا نزیكەی 25 هەزار حاڵەتی توندوتیژی خێزانی لە هەرێمی كوردستان رویانداوە.

بەم شێوەیەی خوارەوە:

هەولێر 4067
سلێمانی 5411
دهۆك 4348
گەرمیان 1082
راپەڕین 624
سۆران 365
هەڵەبجە 74

بەڕێوەبەری رێكخراوی هاریكاریی یاسایی ژنان باسیلەوەش كرد، لە ساڵی 2021 چوار هەزار و 727 حاڵەتی جیابوونەوەی هاوسەران تۆماركراوە و ووتی"بەڵام لە ساڵی 2022 ژمارەكە بۆ پێنج هەزار و 533 حاڵەت بەرزبووەتەوە، بۆیە ئەگەر سەرنجی ئامارەكان بدەین لە 10 ساڵی رابردوودا رێژەی جیابوونەوە 135% زیادیانكردووە".


1