جیهان

كونسوڵخانەی ئەمەریكا لە هەرێم لە یادی 11ی سێپتێبەر باسی پێشمەرگە دەكات

پەیك میدیا


كونسوڵخانەی ئەمریكا لە هەولێر لە یادی 11ی سێپتێبەردا لەبارەی ھێزەكانی پێشمەرگەوە دەڵێت" رێز لە ھاوبەشانمان دەگرین لە ھێزەكانی پێشمەرگە لە جەنگی بەردەوامیان لە دژی تیرۆر".


كونسوڵخانەكە لە لاپەڕەی فەرمی خۆی نوسیویەتی"ئەمڕۆ ساڵڕۆژی ھێرشەكانی 11ی سێپتێبەرە، ئەمریكییەكان لە سەرتاسەری ووڵات لە شوێنی یادەوەرییەكان كۆدەبنەوە بۆ دەربڕینی ڕێزی خۆیان بۆ ئەو 3000 كەسەی كە گیانی خۆیان بەهۆی تیرۆرەوە لە دەستدا. 

دەشڵێت"لەكاتێكدا ئەمڕۆ یادی ئەو ساڵرۆژە خەمناكە دەكەینەوە، رێز لە ھاوبەشانمان دەگرین لە ھێزەكانی پێشمەرگە لە جەنگی بەردەوامیان لە دژی تیرۆر و ھەروەھا یادی قوربانیانی دڕەندەیی رێكخراوی داعش دژبە ھاوڵاتیانی مەدەنی دەكەینەوە".

 
بەرەبەیانی رۆژی (11) ئەیلولی ساڵی (2001)، ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا و دواتریش جیهان توشی شۆك بو، كاتێك شاشەی تەلەفزیۆنەكان راستەوخۆ دیمەنی دو فڕۆكەی رفێندراویان گواستەوە كە خۆیان كێشا بە باڵەخانی ناوەندی بازرگانی جیهانی لە نیویۆرك و دواتر لەگەڵ زەویدا یەكسان بونەوە، هەر لەو رۆژدا فڕۆكەیەكی دیكەش خۆی بە بەشێك لە باڵەخانەی وەزارەتی بەرگری ئەمەریكا (پنتاگۆن)دا كێشا و فڕۆكەیەكی تریش پێش پێكانی ئامانجەكەی كەوتە خوارەوە


12