بەریتانیا سەرقاڵی چەند بڕیارێكی دیكەیە دژی پەنابەران
پەیك میدیا، نەبەز بازیانی- بەریتانیا
وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا سەرقاڵی جێبە جێكردنی بڕیارێكی ترە بەرامبەر پەنابەران كە لە بەرنامەیدایە لەمەو پاش تاگ بكاتە دەست یان قاچی پەناخوازان و بۆ ئەو مەبەستەش، بەبڕی ملیۆنێك و 600 هەزار پاوەند گرێبەستی لەگەڵ كۆمپانیایەك كردووە، بۆ ئەوەی ئەو بازنەیە بۆ پەنابەران دروست بكات.
هەنگاوەكەی وەزارەتی ناوخۆ، بووەتە مایەی نیگەرانی ڕێكخراوەكان و بە دژی مافەكانی مرۆڤی لەقەڵەم دەدەن.
بە پێی رێكارە نوێكەی حكومەتی بەریتانیا، بڕیاریداوە بازنەیەكی ئەلیكترۆنی دروست بكات، ئەو ئامێرە بە پەنابەران دەبەسترێتەوە، بۆ ئەوەی وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا زیاتر ئاگاداری جوڵەی پەنابەران بێت كە بۆ كوێ دەڕۆن و چی دەكەن.
ئەم هەنگاوەی حكومەتی بەریتانیا بۆ دوو ئامانجی گەورەیە، یەكەم بۆ ئاشكرابوونی جوڵەو هەنگاوی پەناخوازان هەم لەم ڕێگەیەوە ڕێگری لە هاتنی پەناخوازان بكەن بۆ بەریتانیا.
|