لە ئوسترالیا سێ سەربازی ئەمەریكی گیانلەدەست دەدەن
پەیك میدیا
بەهۆی كەوتنەخوارەوەی هێلیكۆپتەرێكی ئەمەریكی لە كاتی راهێنانی سەربازی لە باكووری ئوسترالیا، 3 سەربازی هێزی مارێنزی ئەمریكی گیانیان لەدەستداوە و 20ی دیكەش بریندار بوون.
بەرپرسانی ئەمەریكی لەبارەی رووداوەكەوە راِیانگەیاندوە، كۆی گشتی 23 كەس لە هێلیكۆپتەرەكەدا بوون، سێ مارێنزی ئەمەریكی گیایان لەدەستداوە و حەوتی دیكە بە دۆخێكی ناجێگیرەوە گوێزراونەتەوە نەخۆشخانە."
هێزەكانی مارێنز لەڕاگەیەنراوێكدا ئماژە بەوە دەكەن، هێلیكۆپتەرەكە لە جۆری ئۆسپرەی بووە، كە دەتوانێت بە شێوەیەكی ستوونی لە شوێنی خۆی بەرزبێتەوە و دەڵێت "هێلیكۆپتەرەكە لە راهێنانی ئاسمانیدا بەشدارببوو كە هەزاران سەربازی ئەمریكا و ئوسترالیا و هێزەكانی وڵاتانی دیكەی وەك ئیندۆنیزیا و فلیپین، تێیدا بەشدارن".
ئەو رووداوەو لە كاتێكدایە، لە مانگی نیسانی ساڵی 2000 دا 19 سەربازی هێزی مارێنزی ئەمریكی لە مانۆڕێكی سەربازیدا بەهۆی تێكشكانی یەكێك لەو هێلیكۆپتەرانە لە ویلایەتی ئەریزۆنا گیانیان لەدەستدا.
هاوكات، ساڵی 2017 و لە كاتی هەوڵدان بۆ نیشتنەوە لەسەر كەشتیەكی گواستنەوە لەنێو دەریادا لە باكووری ئوسترالیا، سێ سەربازی دیكەی مارێنزی ئەمریكی لە هێلیكۆپتەرێكی دیكەی ئۆسپرەیدا گیانیان لەدەستدا.
|