پاشەکەوتی کەیسی کەڵەکەبووی پەنابەری لەبەریتانیا بەرزترین ئاستی پێوانەی تۆمار کرد
پەیك میدیا، نەبەز بازیانی- بەریتانیا
لە ئێستادا زیاتر لە 175 هەزار کەس چاوەڕوانی بڕیارێک دەکەن لەسەر یەکلابوونەوەی کەیسەکانیان.
ئەنجومەنی پەنابەرانی بەریتانیا لەم بارەوە ڕایگەیاند”دواکەوتنی کەیسی پەناخوازان "کاریگەری وێرانکەریان لەسەر ئەو کەسانە هەیە کە وەک پەناخواز لە بەریتانیان، چونکە دەبێتە هۆی ئەوەی چارەنوسیان بۆ کاتێکی نادیار ونبێت، لە کاتێکدا پەناخوازان بە دڵەڕاوکێیەوە چاوەڕێی ئەوە دەکەن بزانن ئایا ڕێگەیان پێدەدرێت لە بەریتانیا بمێننەوە یان نا.
وەزارەتی نوخۆی بەریتانیا لەم بارەوە دەڵێت”هاتنی زۆری پەناخوازان و بوونی فشار لەسەر وەزارەتی ناوخۆ هۆکارە بۆ کەڵەکەبووی کەیسەکان .ئەگەر چی هەموو هەوڵمان داوە بۆ جێبەجێکردنی بەڵێنەکەی سەرۆک وەزیران کە تا کۆتایی ساڵ کەیسی کەڵەکە بووی پەناخوازان یەکلابکرێتەوە.
وەزارەتی ناوخۆ لە ئێستادا ژمارەی فەرمانبەرەکانی زیاد کردووە کە بڕیار لەسەر کەیسی پەنابەری دەدەن “.
|