پیاوێكی تەمەن 45 ساڵ بە زیاتر لە هەزار و 600 تۆمەت دەستگیردەكرێت
پەیك میدیا
پۆلیسی ئۆسترالیا ڕایدەگەیەنێت، پیاوێكی تەمەن 45 ساڵیان بە زیاتر لە هەزار و 600 تۆمەت دەستگیر كردوە كە بەشێك لە تۆمەتەكان پەیوەندییان بە دەستدرێژی سێكسی بۆ سەرمنداڵانەوە هەیە.
بە ووتەی پۆلیسی ئوسترالیا، كە ئەمڕۆ سێشەممە 1ی ئابی 2023 لەبارەی دەستگیركردنی پیاوێكەوە ڕاگەیاند، تۆمەتبارە تەمەن 45 ساڵەكە، هەزار و 623 تۆمەتی جیاجیای خراوەتە پاڵ، لەنێویاندا 136 تۆمەتی دەستدرێژی سێكسی و 110 تۆمەتی دیكەی دەستدرێژی، كە كردوویەتییە سەر منداڵانی خوار تەمەن 10 ساڵ.
پۆلیسی ئەو وڵاتە دەشڵێت" لەنێوان ساڵانی 2007 تاوەكو 2022 لە 10 نێوەندی جیای سەرپەرشتیكردنی منداڵان دەستدرێژی كردووەتە سەر 91 منداڵ و زۆربەی منداڵەكانیش كچ بوون، هاوكات 4 هەزار وێنە و ڤیدیۆی رووتی منداڵانی لەنێو مۆبایلەكەیدا هەبووە و دەتواندرێت لە دادگە دژی بەكاربهێندرێت".
تۆمەتبارەكە لە ئابی 2022 دەستگیركراوە و بڕیارە لە 21ـی ئابی ئەمساڵ لە دادگەی بریسبن دادگایی بكرێت.
|