جیهان

بەریتانیا، چیتر هەڵگرانی پاسپۆرتی دۆمۆنیكا ناتوانن بەبێ‌ فیزا سەردانی وڵاتەكە بكەن

پەیك میدیا، نەبەز بازیانی- بەریتانیا


لە بەریتانیا چیتر هەڵگرانی پاسپۆرتی دۆمۆنیكاو چەند وڵاتێكی تر، ناتوانن بە بێ ڤیزە سەردانی ئەو وڵاتە بكەن.


بە پێی نوسراوێكی وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا كە نێردراوە بۆ سەرجەم فرۆكاخانەكان و خاڵە سنوریەكان و لە ئەمرۆ دوانیوەڕۆوە كاری پێدەكرێت، چیتر هەڵگرانی ئەوپاسپۆرتانەی لە وڵاتی هەندوراس و نامیبیا و تەیموری رۆژهەڵات و فانواتواش و دۆمۆنیكا، كە بەبێ وەرگرتنی ڤیزا نابێت بێنە ناو خاكی بەریتانیاوە.

ئەم بڕیارەش لە چوارچێوەی ڕێكارەكانی بەریتانیایە بۆ ڕێگری كردن لە هاتنی پەنابەر بۆ ناو خاكی وڵاتەكەی .


12