بەریتانیا، بەزۆرینەی دەنگ یاسای كۆچی نایاسایی پەسەندكرا
پەیك میدیا
پەرلەمانی بەریتانیا بە زۆرینەی دەنگ، یاسای مشتومڕهێنی پەیوەست بە كۆچی نایاسیی پەسند كرد، ئەوەش بۆ وەستاندنی كۆچی نایاسایی لەمەبەدواوە، هەركەسێك بە بەلەم و بەڕێگەی نایاسایی و قاچاخ پێ بنێتە نێو خاكی بەریتانیا لە مافی پەنابەرێتی بێبەش دەكرێت و دیپۆرت دەكرێتەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، 18ی تەممووزی 2023 پەرلەمانی بەریتانیا بە زۆرینەی دەنگ، یاسای مشتومڕهێنی پەیوەست بە كۆچی نایاسیی پەسند كرد، لەوبارەیەشەوە ئاژانسی پەنابەرانی سەر بە نەتەوەیەكگرتووەكان رایگەیاند، ئەو یاسایەی بەریتانیا، كە لەلایەن پەرلەمانی وڵاتەكەوە تێپەڕێندراوە و چاوەڕێی پەسندكردن لەلایەن شا چارڵسی سێیەم، شای بەریتانیا دەكات.
هاوكات بە پێی یاساكە، لەمەبەدواوە هەركەسێك بە بەلەم و بەڕێگەی نایاسایی و قاچاخ پێ بنێتە نێو خاكی بەریتانیا لە مافی پەنابەرێتی بێبەش دەكرێت و دیپۆرت دەكرێتەوە، هەروەها ئاژانسی پەنابەرانی سەر بە نەتەوە ئەوەشی خستۆتەڕوو، پەسەندكردنی ئەو یاسایە لە دژی پابەندییەكانی وڵاتەكەیە لە یاسای نێودەوڵەتیی مافەكانی مرۆڤ و پەنابەرێتی و كاریگەریی دەخاتە سەر ئەو خەڵكەی پێویستییان بە پاراستنی نێودەوڵەتی هەیە.
|