جیهان

كوێت، 100 هەزار نوسخە لە قورئان بە زمانی سویدی چاپ دەكات

پەیك میدیا


دەوڵەتی كوێت بڕیاری داوە، 100 هەزار نوسخە لە قورئانی پیرۆز كە وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی سویدی چاپبكات و دابەشی بكات.


پاش ئەوەی هاوڵاتییەكی عێراقی بەناوی (سەلوان مۆمیكا)، كە پەنابەرە لە ولاتی سوید رۆژی (28/6/2023) كۆپییەكی قورئانی سوتاند، ناڕەزایەتییەكان لەسەر ئاستی جیهان بەگشتی و وڵاتانی ئیسلامی بەتایبەت پەرەیان سەند و لەوبارەیەشەوە حكومەتی سوید ناڕەزایەتی خۆی دەربڕی.

لەو چوار چێوەیەشدا دەوڵەتی كوێت بڕیاری چاپكردنی 100 هەزار دانە لە قورئانی پیرۆزی دا كە وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی سویدی بۆ دابەشكردنی لە سوید، هاوكات بڕیارەكەش بە ئامانجی جەختكردنەوە لە لێبوردەیی لە ئایینی ئیسلام و بڵاوكردنەوەی بەها ئیسلامییەكان و پێكەوەژیان لەنێوان هەموو مرۆڤەكاندا یە.


12