ژمارەی دانیشتوانی هیندستان یەك ملیار و 428 ملیۆن و 600 هەزار كەسە
پەیك میدیا
بەپێی نوێترین ئاماری نەتەوە یەكگرتوەكان كە لەبارەی دانیشتوانی جیهانەوە بڵاوی كردۆتەوە، ژمارەی دانیشتوانی هیندستان یەك ملیار و 428 ملیۆن و 600 هەزاری تێپەڕاندوە و بەوەش دەبێتە یەكەمین ووڵات بۆ ژمارەی دانیشتوان.
بەپێی داتاكانی سندوقی ژمارەی دانیشتوانی زەوی سەربە نەتەوەیەكگرتوەكان، ژمارەی دانیشتوانی هیندستان یەك ملیار و 428 ملیۆن و 600 هەزار كەسە و بەم جۆرە جەنجاڵترین وڵاتە لەسەر ئاستی جیهان و بە دوای هیندستانیشدا، چین بە یەك ملیار و 425 ملیۆن و 700 هەزار كەس لە ریزی دوەم و ئەمەریكایش بە 340 ملیۆن كەس لە ریزی سێیەمدا دێت.
هاوكات هەر بەپێی ئەو داتایانە، وامەزەندە دەكرێت ژمارەی دانیشتوان لە هەریەك لە وڵاتانی كۆماری كۆنگۆی دیموكرات، میسر، ئەسیوپیا، هیندستان، نێجیریا، پاكستان، فلیپین و تەنزانیا زۆر ببێت و دەشڵێت"تێكڕای تەمەنی پیاوان لەسەر ئاستی جیهان، بە 71 ساڵ و ژنان بە 76 ساڵە".
هەر لەو چوارچێوەیەشدا فەرمانگەی كاروباری كۆمەڵایەتی و ئابوریی سەربە نەتەوەیەكگرتوەكان ئاماژە بەوە دەكات، ژمارەی دانیشتووانی زەوی لە 2023 دەبێتە هەشت ملیار و 500 ملیۆن كەس و لە 2050 دەبێتە نۆ ملیار و 700 هەزار كەس و لە 2100یشدا دەبێت بە 10 ملیار و 400 ملیۆن كەس.
|