جیهان

سوید، كوردێك زیندانی دەكات و بڕیاریشە ڕەوانەی توركیای بكاتەوە

پەیك میدیا


دادگایەك لە وڵاتی سوید، هاووڵاتییەكی كوردی باكوری بەتۆمەتی هوكاری دارایی بۆ پەكەكە سزادا و بڕیاریشە پاش تەواوكردنی ماوەی سزاكەی ڕەوانەی وڵاتی توركیای بكاتەوە.


دادگایەكی وڵاتی سوید، بڕیاری 4 ساڵ و 6 مانگی زیندانیكردنی سەپاندووە بەسەر هاووڵاتییەكی كورد دا سەپاند، بە تۆمەتی هاوكاری دارایی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە)، دەنگی ئەمەریكا لەبارەی كەنجەكەوە دەڵێت، كە لە چلەكانی تەمەنیدایە و هەر بەپێی ئەو بڕیارەی دادگا دوای بەسەربردنی ماوەی زیندانیكردنەكەی دەشگەڕێندرێتەوە بۆ توركیا.

ئیلهان ئایدن، پارێزەری ئەو هاووڵاتییە كوردەی توركیا داوای خستۆتە بەردەم دادگای پێداچوونەوە و تا چاو بەو بڕیارەدا بخشێندرێتەوە و وتویەتی "ئەو بڕیارەی دادگا جێی مەخابنە و هەرگیز لەگەڵ ئەوەشدا نین ئەم دۆسێیە بخرێتە خانەی دابینكردنی دارایی و هەروەها خانەی لێسەندنی پارە بە زەبری چەك."

هاوكات دادوەر مانس ویگن، لەبارەی دەستگكیركردنی گەنجە كوردەكەوە وتویەتی"ئەو كابرایە هەوڵی داوە بە زەبری چەك پارە لە كاردارێكی كورد بسەنێت لە ستۆكۆڵم و ئەو پارەیە بداتە پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە)."

دەستگیركردنی ئەو هاووڵاتییە لە كاتێكدایە، توركیا ڕێگرە لەبەردەم هەوڵەكانی سوید بۆ بوون بە ئەندام لە هاوپەیمانێتی ناتۆدا و بەردەوام ئەو وڵاتەی باكوری ئەوروپای تۆمەتبار كردوە بەوەی بووەتە شوێنێك و پەناگەیەك بۆ پارتی كرێكارانی كوردستان، لەگەڵ ئەوەشدا توركیا بەردەوام داوا لە ستۆكۆڵم دەكات تا دەیان كەسی ڕادەست بكاتەوە.


12