جیهان

بەریتانیا، چیرۆكی كوشتنی ژنێك و دوومنداڵەكەی كە لەلایەن هاوسەرەكەیەوە كوژراون

پەیك میدیا، نەبەز بازیانی


ئانجو ئەسوك، پەرستارێكی 35 ساڵی خەڵكی هیندستان بوو، دەرفەتێكی ئیشكردنی بۆ ڕەخسا بۆ ئیشكردن لە NHS ی بەریتانی لەشاری Northampton، ئەوەبوو خۆی و مێردەكەی ساجو چێلاڤالێل تەمەن 52 ساڵ و دوو مناڵەكەی هێنا بۆ بەریتانیا.


پۆلیسی ساری نۆڕپامپتۆنشایر دەڵێت "دوای ماوەیەك، ساجوی مێردی گومانی بۆ دروستبوو كە ئانجوی ژنی خیانەتی لێدەكات، بە بێ ئەوەی هیچ بەڵگەیەكی ڕونیشی لەبەر دەست بووبێت، بۆیە گومانەكان رۆژ بەڕۆژ زیاتر بووە، تا ئێوارەی 14ی دێسەمبەری ساڵی رابردوو ژنەكەی لەڕێگەی حەبلی جل وشك كردنەوە دەخنكێنێت و دواتر بە چەقۆش لێی داوە. 

مناڵەكان (كوڕەكەی جیڤا 6 ساڵ، كچەكەی جانڤی 4 ساڵ) كاتێك تەرمی دایكیان دەبینن لەسەر زەوی كەوتووە و خوێنی لێ ئەڕوات، دەست دەكەن بە گریان و هاوار كردن، ساجوش بەدەم خواردنەوەی بەردەوامی مەیەوە دادەنیشێ بەدیاریانەوە، تا ئەو لەحزەیەی كە دەگاتە ئەو باوەڕەی كە مناڵەكانی بەبێ دایكیان بۆ بەخێوناكرێت، ئیدی چەقۆ لەمناڵەكانیش هەڵدەگرێ و ئەوانیش هەر لەوێ دەكوژێت. 

دوای ئەوەی دراوسێكانی گوێیان لە قیژەو هات وهاوار ئەبێت، پۆلیسی بەریتانی ئاگادار دەكەنەوە لە لەكاتی گەیشتنی پۆلیسدا، ساجۆ فول سەرخۆشە و داوا لە پۆلیس ئەكات بیكوژن! بەڵام لەكۆتاییدا ساجو لە دادگا 40 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا. 

ئەوەی جێگای سەرنجە پۆلیسی نۆرپامپتن نەتیجەی لێكۆڵینەوەكانی داوە بە دادگاو پاشانیش بڵاوی كردۆتەوە كە دوای گەڕانێكی ورد لە مۆبایلی ژنە كوژراوەكەدا هیچ بەڵگەی خیانەتی هاوسەری نەدۆزراوەتەوە، بەڵام لە مۆبایلی ساجوی بكوژدا، چەندین بەڵگەی دۆزیوەتەوە كە لەبەرنامە و وێب سایتەكانی گەڕان بەدوای ئافرەتاندا ساجو گەڕانی كردووە و پلانی خیانەتی داناوە.


12