لــەســەدەی هەشتەم بەغداد لەلایەن خەلیفە هاڕونی عەباسیەوە دروستكرا، ئەو شارە وەك پایتەختی عــەبــاســیــەكــان نــاســێــنــدرا و بــووە نــاوەنــدێــكــی گــرنــگ بــۆ زانــیــن و پێگەیاندنی زانایان و رۆشنبیران، كانی ســەدەی رابــردوو 70لەساڵانی وەك ناوەندێكی گەشتیاری بوو، لــەدوای رووخــانــی رژێمی ســەدام بــەهــۆی ململانێی مــەزهــەبــی و نەتەوەیی بــەغــداد فەرامۆشكراو تەنیا نازناوێك بۆی دانرا پایتەختی رۆشنبیری عەرەبی بوو، بەڵام لەژێر ئــەم نـــازنـــاوەوە شــارەكــە تووشی داڕمانێكی گەورە بۆتەوەو زۆر جار بەشاری مەترسییەكان دەناسرێت.
ئــەحــلام 19 ســاڵ ئــەو كچەی لەخەونی بوون بەئەندازیارییەوە دەكەوێتە دەست باندی بازرگانی بەژنان و ئێستا وەك لەشفڕۆشێك كاردەكات، بە " پەیك میدیا" ی ووت "من خەڵكی كەركوكم، خەونی ئەوەم هەبوو ببم بەئەندازیارو كۆلیژی ئەندازیاری تـــەواو بــكــەم. لەقۆناغی چــواری ئامادەیی بــووم باوكم لەخوێندن دەریــهــێــنــام پێی وتــم كەنابێـت بخوێنم و دەبێـت بچمە قۆناغی هاوسەرگیرییەوە، بەزۆر لەپیاوێكی31 ساڵ لەخۆم گەورەتر مارەكرام كە 10 ملیۆن دیناری عیراقی بوو لەبەرامبەر وەرگرتنی . هاوسەرگیریەكە بــۆ ئەحلام دەســپــێــكــی ژیــانــێــكــی ســەخــەت بــوو، بەجۆرێك ژیانی ئەحلام بوە سەرەتایەكی ماڵوێرانیەك كە نازانێت ئەمڕۆ كێ دەبینی و چی بەسەر دێت وەك خۆی دەڵێت، زۆر بێزاربووم ویستم خۆم بكوژم، بەڵام هاوڕێیەكی فەیسبووكم پلانی هەڵهاتنی بۆ بەغدا بۆ دانــام و منیش پلانەكەم جێبەجێكرد و گەیشتمە بەغدا بۆ ماڵی كەسێك بەناوی باوكی عیسام. "چەند رۆژێــك لەماڵی ئــەوان حــەوامــەوە، رۆژی سێهەم پیاوێك هات بۆ ماڵیان ئەبوو عیسام پێی وتم لەگەڵی بڕۆ بۆ پاكردنەوەی ماڵەكەیان و دەبێت ئەو كارە بكەم منیش وتم باشە دەتوانم بەم كارە بژێوی ژیانم دابین بكەم و ئەوان بەڵێنیان دا كە بژێوی ژیان دابین دەكرێت و منیش لەگەڵی رۆیشم و لەساتی گەیشتن بە ماڵەكە دەرگای قوفڵكرد و راستەوخۆ بــەرە و ژووری نوستنی فەرموو لێكردم" ئەحلام وای وت. ئەم خانوەكە تەنها رۆژێــك و پاككردنەوەیەك نەبوو، بەڵكو بوە شوێنی مانەوەی ئەحلامی تەمەن 19 ساڵ، ئەحلام لەو خانوە ئاشنا بوو بە 21 ژنی تر كە كاری رۆژانەیان بە لەشفرۆشی بوو بە قسەی ئەحلام هەر پیاوێك كە سەردانیان دەكات 80 هەزار دینار دەدات و لەو بڕە پارەیە تەنها 30هــەزار دینار بۆ ئەحلام و ژنەكانی ترەو بەشەكەی تری بۆ عیسام و دەوروبەرەكەیەتی. زۆربەی ئەوانەی دەكەونە داوی ئەو تۆڕانە ئەو كچانەن كە لەرێگەی تــۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە فریو دەدرێــن، كە بە ناسینی یەكێكیان ئاشنای چەند ژنــی تــر دەبــی كە ئەوانیش هەمان سەربوردەیان هەیە. لەمیا نــوری (27) ســاڵ یەكێكی ترە لەو كچانەی قوربانی ئەو تۆڕە بازرگانیانەیە.
كافتریاكان و یانەی شــەوان لــەبــەغــدا بــوونــەتــە شوێنگەی فریودانی كچان و تێكەڵكردنیان لەگەڵ باندەكانی لەشفرۆشی، فاتن حەلفی، ئەندامی كۆمیسۆنی باڵای مافەكانی مرۆڤ لەعێراق لەو بارەیەوە بە " پەیك میدیا" ی وت "بەشێكی زۆر لەیانەكانی شەوانەی بەغداد بۆ كــاری لەشفرۆشی و بازرگانی بەمرۆڤ بەكاردەهێنرێن و ئەو یانانەش زۆرێـــك لەبەرپرسانی عێراقی هــاتــووچــۆی دەكـــەن و بەتایبەت قوماری تیادا دەكەن، كەئەمانەش گومانەكان چڕتر دەكەنەوە كە بەرپرسانیش بەشێك بن لەپشتیوان و پاڵپشتیكردنی ئەو باندانە". محەمەد شەوقی، چالاكوانی مافی مــرۆڤ لــەبــارەی هۆكاری بەكارهێنانی كافێ و یانەكان بـــۆ بـــازرگـــانـــی بـــەمـــرۆڤ بۆ " پەیك میدیا" ی روونــكــردەوە كــە بەپێی 183بەدواداچونەكانیان لەبەغداد شوێن هەیە كە بە ناڕاستەوخۆ كــاری بازرگانی بەمرۆڤیان تیادا رێــكــدەخــرێــت، بــەشــێــك لــەو شوێنانەش كافتریاكانن كەزۆر جار پەیوەندییەكان لەو رێگەیەوە رێك دەخرێن و لەلایەن كەسانێك كەلەو شوێنانە كاردەكەن و بەتایبەتیش ئــەو ئافرەتانە بەكاردەهێنرێن بۆ ئەم كارانە كەلەكافێكان كار دەكەن. بــەپــێــی ئــــەو ئـــامـــارانـــەی لەبەردەستی ئەو چالاكوانەیە زیاتر لەهەزار ژن بوونیان هەیەو كریان فریودانی كچانە بۆ لەشفرۆشی و دروستكردنی پەیوەندی لەگەڵ كڕیار و كافێكانی تایبەت و ئەمەش وەك بەباندەكانی لەشفرۆشی و زۆرێك لەو شوێنانەش ئاشكران و حكومەت گوێیان پێنادات و هیچ لێپرسینەوەیەكی یاساییان لەگەڵدا ناكات. بـــەرپـــرســـانـــی وەزارەتــــــی نــاوخــۆی عێراق جەخت لەسەر ئــەوە دەكــەنــەوە كــە لەرێگەی تیمەكانیانەوە ئــەو ناوەندانە چاودێری دەكەن و چەندین شوێن و جێگەشیان داخستووە بەهۆی ئــەوەی كــاری لەشفرۆشیان تێدا كراوە، چونكە لەشفروشی یاساغە لەعێراق.
عـــەلـــی شـــاكـــر، ئــەفــســەر لەوەزارەتی ناوخۆ بە " پەیك میدیا"ی وت "لەرێگەی تیمەكانەوە بــەوردی چاودێری ئەو شوێنانە دەكرێت و تائێستاش چەندین شوێن داخراوون و هەموو ئەوانەی دەسگیركراوون بەتۆمەتی تێوەگلان لەو دۆسیانە رووبەرووی یاسا كراونەتەوە، بەڵام ئێستا بازرگانەكانی مرۆڤ رێگەی تر بەكارئەهێنن و بۆ نموونە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان و لەو رێگەیەوە پەیوەندیەكان دروست دەكەن و ژنان و كچان فریو دەدەن". ئەو ئەفسەرە باسی لەوەشكرد كە تیمی تایبەتیان هەیە و چاودێری هەموو شوێنەكان دەكــەن، بەڵام ئەم هەنگاوەی ئێمە نەبۆتە هۆی ئەوەی بڵێین كە لەشفرۆشی نییە، چونكە هــاوڵاتــیــەك دەتــوانــێــت خانوێك بە كرێ بگرێت و ئەو كارە بكات و زۆر بە ئەستەم هەستیشی پێدەكرێت.
شارە مەترسیدارەكەی عێراق
لەمیا بە " پەیك میدیا"ی ی وت" لەرێگەی تــۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووكەوە دەكەوێتە داوی ناسینی كوڕێك لەبەغدا بەناوی وائیل ، لەماوەی 4 مانگدا زۆر لەیەك نزیك بوینەوە تەنانەت دوو جار هات بۆ بابل و یەكترمان بینی و عەشقێكی بێ وێنە لەنێوانماندا بوو، لەكۆتایی قۆناغی ئامادەیی لەزانكۆی بەغداد وەرگیرام و ئەمەم زۆر پێ خــۆش بــوو بەهۆی ئــەوەی ماڵی وائیل لەبەغدا بوو منیش دڵخۆش بووم بەوەی لەخۆشەویستەكەمەوە نزیكم". كاتێك لەمیا دەچێتە بەغدا تەنیا دوو مانگی سەرەتای زانكۆ بە ئاسایی بەڕێدەكات، دوای ئەوە ژیــانــی دەگــۆڕێــت بـــەوەی وائیل لەگەڵ باندێكی لەشفرۆشی ئاشنایی بــۆ دروســـت دەكـــات، بۆیە لەمیا ناگەڕێتەوە ماڵەوە و ژیانی لەنێوان چەند دیوارێكدایە. لەمیا دەیوت، نازانم چی بكەم بیردەكەمەوە كە من بۆ واملێهات؟ ئایا هەموو ژیانم ئــەوە بێت كە هەیە؟ ئێستا بیر لەكۆچكردن بۆ دەرەوەی عێراق دەكەمەوە، بەڵام چۆنیەتی كۆچەكەو خەرجیەكەی كۆچەكەی بۆ سەختكردبووم. لەشفرۆشی لەبەغدا حاڵەت نییە، بەڵكو بۆتە دیاردەو چالاكانی كۆمەڵی مەدەنی كار لەسەر كەمكردنەوەی دەكــــــەن ئـــەمـــەش لــەرێــگــەی هۆشیاركردنەوەو دەستنیشانكردنی شوێنەكان بۆ لایەنە پەیوەندارەكان بۆ گرتنەبەری رێگەی یاسایی بە پێی یاسا بەركارەكانی عێراق. هــەنــا ئــــــەدوار، چـــالاكـــوان لەكۆمەڵەی هیوا تایبەت بە مافی ژنان نایشارێتەوە كە ئەو كچانەی بەناوی هاوسەرگیرییەوە دەهێنرێنە بەغداد كاری بازرگانییان پێكراوەو وەك لەشفرۆشێك بەكاردەهێنرێن،
ئەو كچانەشی لەماڵەوە هەڵدێن بـــۆ لای ئــــەو هــەنــدێــك كــەس وادەزانـــن هاوسەرگیرییان لەگەڵ دەكەن ئیتر ناتوانن بگەڕێنەوە ناو خانەوادەكانیان لەترسی كوشتنیان و بـــەو هــۆیــەشــەوە بــەنــاچــاری كــاری لەشفرۆشی هەڵدەبژێرن و بەردەوامی پێ دەدەن. مـــەنـــار بـــە " پەیك میدیا"ی وت، هــەرچــەنــدە رێــكــخــراوەكــان كار دەكەن بۆ كەمكردنەوەی دیاردەی لــەشــفــرۆشــی، بــــەڵام قــەیــرانــی دارایــی و بــەزۆر بە شــودان و شەڕ كاریگەری زۆریـــان هەیە لەسەر تەشەنەكردنی لەشفرۆشی و لایەنە پەیوەندارەكانیش وەك پێویست نایەن بە دەنگەوە، چەندین جاریش بەدواداچوون دەكەین دەگەینە ئەو ئەنجامەی كە بەرپرسێك دەستی هەیە لەو كارە.
بەغداد ناوەندێك بـۆ بازرگـانی بەژنان
ئێستا بەغداد وەك ناوەندێكە بۆ بازرگانی بەمرۆڤ و بەتایبەتیش بــازرگــانــی بــەژنــان و كــچــانــەوە و لەساڵانی رابردووشدا هەزاران كڕین و فڕۆشتن بەژنانەوە كــراون بەپێی راپــۆرتــی رێكخراوەكانی تایبەت بە مافی مــرۆڤ، لەچەند مانگی رابردووش فرۆشتنی كچێكی تەمەن 17 ساڵان بوو بەبری 7000 دۆلاری ئەمریكی لەلایەن باندێكی چوار كەسی كەدەسگیركران، هەروەها سەدان ژنیش لەنێو ئەو خانوانەی كاری لەشفرۆشیان تیادا دەكرێت، بوونە قوربانی و كوژران. پۆلیسی فریاكەوتنی بەغداد ناوە ناوە بەسەر ئەو ماڵانە دەدات كە ئەو كارەی تیێدا دەكرێت و چەندین باندی گەورەو بچوك دەستگیركراون، بــەڵام ئــەوە بــەس نییە بۆ ئــەوەی بڵێین لەشفرۆشی كەمبۆتەوە یا رێگریەكان دڵخۆشن.
. ئەو نوێنەرە بە گرنگی دەزانێت كە حكومەتی عێراقی كار بەیاسای بــەرەنــگــاربــوونــەوەی توندوتیژی خــێــزانــی بــكــات چونكە زۆربـــەی حاڵەتەكان لەئەنجامی هەبوونی تــونــدوتــیــژی لــەنــاو خــێــزانــەكــان روودەدەن و چەندین كچ و ژن لەو هۆكارانە لەناو خێزانەكانیانەوە هــەڵاتــوون و كــەوتــونــەتــە داوی باندەكانی لەشفرۆشی، هەروەها كاركردن بەیاسای بازرگانی بەمرۆڤ كەئێستا لەبەغدادو چەندین شاری تر بازرگانی گەورە بەمرۆڤ بوونیان هەیە. بەرپرسان پشتیوانی باندەكانن " پەیك میدیا" لــــەگــــەڵ یــەكــێــك لەبازرگانەكان گفتوگۆی كــردوە بە مەرجی ئــەوەی ناو شوێنی ئاشكرا نەكرێت ئینجا ئامادەیە قسە بكات و وتــی، لەبەغدا مەترسی گــەورە لەسەر ژیانی ئەو ژن و كچانە هەیە كەبەئارەزووی خۆیان ئەیانەوێت لــەگــەڵ پیاوێك بچنە دەرەوە و تائێستاش بەسەدانیان لێ كوژراوە لەلایەن گروپە چەكدارییەكان.
وتــیــشــی "ئــێــمــە ئــێــســتــا بۆ سەلامەتی ژیانی ئــەوان خۆشمان تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان بەكاردەهێنین و لەو رێگەیەوە ئاگاداری یەكتری دەبین و كــارەكــان رێــك دەخرێن، ئـــەوەی پێی دەوتــرێــت بازرگانی بەمرۆڤ درۆیە ئێمە كاری وا ناكەین، چونكە ئەو ژنانەی پەیوەندی دەكەن بەئێمەوە بەرەزامەندی خۆیان ئەو كارانە دەكــەن و ئێمە نامانەوێت هیچ كەسێك فریو بدەین و تووشی كاری لەو جۆرەیان بكەین". جەختیش لەسەر ئەوە دەكاتەوە "هــەمــوو ئــەو بــانــدە گــەورانــەی كــەبــوونــیــان هــەیــە بەپشتیوانی بەرپرسی گەورە لەعێراق كارەكانیان دەكەن و شوێنی گەورە و دیاریشیان هــەیــەو حــكــومــەتــیــش زانــیــاری لەبارەیانەوە هەیەو ناتوانێت یان نایەوێت هیچ لێپێچینەوەیەكیان لــەگــەڵــدا بــكــات و تەنیا ئــەوەی دەیكات لەبەرانبەر ئەوانەیە كەبێ دەسەڵاتن و هیچ پەنایەكیان نیە".
عەمید محەمەد ئەلروبەیعی، بەرێوەبەری پۆلیسی فریاكەوتنی بــەغــداد بــە " پەیك میدیا"ی وت "بــەغــداد لەناوەندێكی رۆشنبیری و ئاینی و كلتورییەوە خەریكە ناوبانگەكەی نــاشــیــریــن دەكـــرێـــت لــەلایــەن خەڵكانێكی هەلپەرست و دوژمن بەجوانیەكانی عێراق و بەغداد". بە قسەی ئەلروبەیعی تاوەكو ئێستا چەندین باندی گەورەیان لەو بوارەدا دەستگیركردووە و لەماوەكانی رابــردووش دادگــای رەسافە بڕیاری زیندانی بۆ ماوەی 15ساڵ بەسەر باندێكدا سەپاند كەتێوەگلابوون لەبازرگانی و كــاری لەشفڕۆشی بەژنانەوە لەبەغداد. تەنها چالاكی كۆمەڵی مەدەنی نین باس لەگرتنەبەری رێگەی توندتر دەكەن، بەڵكو بەڕێوەبەری پۆلیسی فریاكەوتنی بــەغــداش دەڵــێــت، پێویستە رێوشوێنی ئەمنی توندتر و زیاتر بگیرێتە بەر بۆ بنەبڕكردنی ئەو دیاردەیە و بە هەموان كار لەسەر كەمبوونەوەی بكەین، چونكە تادێت دیاردەكە فراوانتر دەبێت. بەهۆی ئەوەی بازرگانیكردن بە مرۆڤ بەگشتی و ژنان بەتایبەتی لەناوەندی پایتەختی عێراقدا بۆتە دیــــاردە، پــەرلــەمــانــتــارانــی عێراق جەخت لەسەر ئەوە دەكەنەوە كە پێویستە بۆ رێگریكردن لەو دیاردەیە یــاســاكــانــی بــەرەنــگــاربــوونــەوەی توندوتیژی خێزانی بەركار بكرێتەوە. لەما جــەواد، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق لە لیژنەی ژن، خێزان و منداڵ بۆ " پەیك میدیا" دەڵێت" بازرگانی بەژنان لەحاڵەتەوە بۆتە دیاردەیەكی ترسناك و رۆژانە رێژەكە لەهەڵكشاندایەو بــەهــەزاران ژن و كچی عێراقی بونەتە قوربانی ئەو باندانە وەپێویستە لەسەۆ حكومەتی عێراقی بۆ رێگریكردن لەو دیاردەیە یــاســاكــانــی بــەرەنــگــاربــوونــەوەی توندوتیژی خێزانی كارا بكاتەوە".