عێڕاق

شاخەوان عەبدوڵلا: دەبێت سنورێك بۆ نەناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەریم دابنرێت

پەیك میدیا


جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نێونەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، جگە لە فراكسیۆنی نەوەی نوێ‌ لەگەڵ فراكسیۆنە كوردییەكانی دیكەدا كۆمەڵێك هەنگاویان گرتۆتە بەر بۆ چارەسەری كێشەی ناربدنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم.

شاخەوان عەبدوڵا، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق (لە پشكی پارتی) لەبارەی نەناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەریەن بەغداوە دەڵێت"بڕیارماندا كۆمەڵێك هەنگاو بگرینەبەر بۆ دابین كردنی موچەی خەڵكی كوردستان و دانانی سنورێك بۆ برسی كردنی خەڵك".

دەقی نوسینەكەی شاخەوان عەبدوڵا:

بەناوی خودای گەورەو میهرەبان 

لەرۆژی شەمە بەرواری ٢٠٢٣/٩/٩ لەیەكەم رۆژی دەست پێكردنی دانیشتنەكانی پەرلەمان، لەگەڵ خوشك و برایانم لەفراكسیونە كوردستانییەكان جگە لە نەوەی نوێ برَیارماندا كۆمەڵێك هەنگاو بگرینەبەر بۆ دابین كردنی موچەی خەڵكی كوردستان و دانانی سنورێك بۆ برسی كردنی خەڵك، بۆیە هەنگاوی یەكەم كێشەكەمان رۆژی شەمە بردە پەرلەمان و هاوسۆزییەك دروست بو كۆمەڵێك بڕیاردرا، هەروەها هەمان ڕۆژ ئێوارەكەی و لە كۆبونەوەی هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت لەگەل بەرێز كاك دكتۆر فواد حسین و بەروونی داوامان كرد، دەبێت سنوریك بۆ نەناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەریم دابنریت.


12