عێڕاق

ئەو باوكەی ویستی كچەكەی بفرۆشێت دەستگیر كرا

پەیك میدیا


ئاژانسی هەواڵگریی عێراق بڵاویكردوەتەوە، لە كاتی هەوڵدانی بۆ فرۆشتنی كچەكەی هێزەكانیان پیاوێكیان دەستگیر كردوە.


بە پێی بەیاننامەیەكی ئاژانسی هەواڵگریی عێراق كە ئەمڕۆ دووشممە بڵاویكردوە، ئەوە ئاشكرا دەكات، مەفرەزە تایبەتەكانیان لە روبەڕوبونەوەی تاوان لە بەغداد زانیاریی وردیان دەستكەوتوە لەسەر پیاوێك كە هەوڵدەدات بەرامبەر پێنج هەزار دۆلار كچە مێرمنداڵەكەی بفرۆشێت.

بەیاننامەكە ئەوەش دەخاتەڕوو، دوای وەرگرتنی زانیارییەكان تیمێكی هەواڵگریی كات و شوێنی ئەو كارەیان زانیوە و دەڵێت"توانیویانە ئەو كارە پوچەڵ بكەنەوە و تۆمەتبارەكەیش دەستگیر بكەن".

"تۆمەتبارەكە باوكی ئەو كچەیە و هەوڵیداوە منداڵەكەی بە كەسانی نەناسراو بفرۆشێت، لە ئێستاشدا رادەستی لێكۆڵینەوە كراوە ئاژانسی هەواڵگری عێراق وادەڵێت.

 


12