سەرۆكوەزیرانی عێراق لە دادگای فیدڕاڵی دژی سەرۆكی پەرلەمان سكاڵا تۆمار دەكات
پەیك میدیا
سەرۆكوەزیرانی عێراق، لە دادگای فیدڕاڵی سكاڵا لە دژی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر نۆ بڕگە و ماددەی یاسایی تۆمار دەكات.
دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق یەكەم دانیشتنی دەبێت لەبارەی سكاڵایەك كە محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق لەسەر محەممەد حەلبووسی، سەرۆكی پەرلەمان تۆماری كردووە دژی نۆ بڕگە و مادەی یاسای بودجەی گشتیی عێراق.
ئەو بڕگە و ماددە یاساییانەی بۆونە تۆكاری تۆمار كردنی سكاڵاكە بڕیتین لە چەند بڕگەیەكی مادەی 2ی یاسای بودجە، كە تایبەتن بە سەرپشككردنی پارێزگار و سەرۆكی سندووقەكان بە ئەنجامدانی گرێبەستی راستەوخۆ بۆ ئەو پڕۆژانەی كە پارەكەیان تاوەكو شەش تریلیۆن دینار دەڕوات.
هەروەها تەرخانكردنی 50%ی پڕۆژەكان بۆ قەزا و ناحیەكان بەگوێرەی رێژەی دانیشتووان؛ دەستەواژەی "بەگوێرەی ژمارەی دانیشتووان" كە لە سێ بڕگەی مادەی دوو و بڕگەیەكی مادەی 14ی یاسای بودجەدا هاتووە، كە تایبەتن بە دامەزراندنی 37100 پۆلیس.
|