عێڕاق

عێراق، سزای زیندانیكردن بۆ پێنج بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەكرا

پەیك میدیا


ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق ڕایدەگەیەنێت، سزای زیندانیكردنی ھەتاھەتایی بۆ پێنج بازرگانی ماددەی ھۆشبەر دەركراوە و ئەوەش دەخاتەڕوو، پێشتر بە بڕێكی زۆری ماددەی ھۆشبەر لە جۆری "ئەمفیتامین" دەستگیركرابوون.


بە پێی ڕاگەیەنراوەكەی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق ئاماژە بەوە دەكات، دادگای تاوانەكانی ڕەسافە سزای زیندانیكردنی ھەتاھەتایی بۆ پێنج بازرگانی ماددەی ھۆشبەر بە تاوانی بازرگانیكردن و فرۆشتنی ماددەی ھۆشبەر دەركردووە و دەڵێت"ئەو پێنج كەسە كە بە زیندانیكردنی ھەتاھەتایی سزادراون، پێشتر بە بڕێكی زۆری ماددەی ھۆشبەر لە جۆری "ئەمفیتامین" دەستگیركرابوون.

هاوكات لەڕگەیەنراوەكەدا ئەوەش روندەكاتەوە، بەپێی ماددەی 28 لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە ھۆشبەر و كارتێكارە عەقڵییەكان ژمارە (50) بۆ ساڵی 2017 دەركراوە.

 


12