عێڕاق

كاروان یاروەیس: هەنگاوی باش نراوە بۆ چارەسەری كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا

كاروان یاروەیس، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

پەیك میدیا


كاروان یاروەیس، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، ڕاستە چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێم و حكومەتی ئیتحادی زۆر ئاسان نییە، بەڵام هەنگاوی باش نراون".


كاروان یاروەیس، پەرلەمانتاری یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق جەخت لەوە دەكاتەوە، حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراق زیاتر لە 10 ساڵە كێشەیان هەیە و لەوبارەیەشەوە دەڵێت"ئەم كێشانەی ئێستاش كەڵەكەبووی 10 ساڵی رابردوون، بۆیە بە ئاسانی چارەسەرناكرێن، سەرەڕای ئەوەش، زۆربەی كێشەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراق بناخەی چارەسەریان بۆ دانراوە و هەنگاوی باشیان بڕیوە".

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەمڕۆ یەكشەممە بە كەناڵی رووداوی ووتوە" لە بابەتی فرۆشتنی نەوت، لە بابەتی دیاریكردنی پشكی هەرێمی كوردستان، لە بابەتی پابەندییەكانی نێوان هەردوولا، ئەوانە لە یاسای بودجە باسكراون؛ كێشەی كەم ماوە و دەبێت ئەوانیش بەگوێرەی یاساكە چارەسەر بكرێن."

كاروان یاروەیس لەبارەی گفتوگۆكانی تایبەت بە ئامادەكردنی یاسای نەوت و گاز ئاماژەی بەوەداوە، گفتوگۆكان هێشتا لە قۆناخی سەرەتادان، بەڵام پێش ئەوەی شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستان بچێتە بەغدا، پێویستە یەكێتی و پارتی رێكبكەون و لەگەڵ هێزەكانی دیكەش وەك یەكگرتوو و كۆمەڵ قسە بكەن و وتوشیەتی"دەبێت كورد خۆی رێكبخاتەوە و یەك بەرنامەی هەبێت."


12