عێڕاق

بانكی ناوەندیی عێراق هۆشداری دەداتە بانكەكان

پەیك میدیا


بانكی ناوەندیی عێراق لە ڕێگەی نوسراوێكەوە، داوا لە بانكەكان دەكات سەرمایەكانیان لە 250 ملیار دینارەوە بۆ 400 ملیار دینار زیادبكەن.


لە ژێرناوی (زیادكردنی سەرمایەی بانكەكان)، 2ی ئابی 2023 بانكی ناوەندی عێراق نوسراوێك ئاڕاستەی بانكەكانی عێراق دەكات و داوایان لێدەكات تاوەكو كۆتایی كانوونی یەكەمی ساڵی 2024، سەرمایەكانیان كە ئێستا 250 ملیار دینارە، بۆ 400 ملیار دینار زیادبكەن و دەڵێت"داواكراوە هەر جارێك بڕی 50 ملیار دینار بۆ سەرمایەی بانكەكانیان زیاد بكەن، وادەكانیش نابێت لە 31-12-2023 بۆ زیادكردنی یەكەم و 30-6-2024، بۆ زیادكردنی دووەم و 31-12-2024 بۆ زیادكردنی سێیەم تێپەڕێت". 

هەر بەپێی نوسراوەكە، هەر بانكێكیش بیەوێت بە یەك جار سەرمایەكەی زیادبكات، دەبێت تاوەكو رۆژی 31-12-2023 ئەو كارە بكات و ئەوەش دەخاتەڕوو، دەبێت لقی بانكە بیانییەكان ئەوانەی لە عێراق كاردەكەن، رێژەی 60٪ـی سەرمایەكانیان زیاد بكەن.
 
هاوكات بانكی ناوەندی عێراق هۆشداری دەداتە بانكەكان ئەگەر پابەندی ئەو رێكارانە نەبن، ئەوا تێكەڵ دەكرێن یان دەستیان بەسەردا دەگیرێت یان پاكتاو دەكرێن.


12