سەندیكای رۆژنامەنوسانی عێراق هاوكاری رۆژنامەنوسانی كوردستان دەكات
پەیك میدیا
لیژنەی پاڵپشتی رۆژنامەنوسان ڕایدەگەیەنێت، لەسەر داوای لیژنەكەیان سەندیكای رۆژنامەنوسانی عێراق بڕیاریداوە هاوكاری رۆژنامەنوسانی كوردستان بكات.
بەپێی ڕاگەیەنراوێكی لیژنەی پاڵپشتی رۆژنامەنوسان كە كۆپییەكی بۆ (پەیك میدیا) نێردراوە ڕایدەگەیەنێت، دووپاتیكردەوە رێوشوێنە یاسایەكان بەردەوامن بۆ تەواوكردنی مینحەی رۆژنامەنووسان.
دەقی ڕاگەیەنراوەكە:
سەندیكای رۆژنامەنووسانی عێراق لەسەر داواكاری لیژنەی پاڵپشتی رۆژنامەنووسان هاوكاری رۆژنامەنووسانی كوردستان دەكات
سەڵاح زوبەیدی نوێنەری لیژنەی پاڵپشتی رۆژنامەنووسان-نووسینگەی عێراق و بەڕێز موئەید لامی نەقیبی رۆژنامەنووسانی عێراق گفتووگۆیان لەسەر پێگهێنانی تیمێكی هاوبەش كرد بۆ پاڵپشتی رۆژنامەنووسان و چارەسەركردنی كێشەكانیان.
لامی لە چاوپێكەوتنەكەدا پاڵپشتی و هاوكاری خۆیی راگەیاند لەگەڵ لیژنەی پاڵپشتی رۆژنامەنووسان و ستایشی رۆڵی پێشەنگ و بەرچاوی كرد لە پاڵپشتی رۆژنامەنووسان و داكۆكیكردن لە مافەكانیان.
هەردوولا باسیان لەو كێشە و بەربەستانە كرد كە رووبەڕووی رۆژنامەنووسان دەبنەوە و بەپێویستیان زانی مافە رەواكانیان دابین بكرێت و لەسەر پێكهێنانی تیمێكی هاوبەش رێكەوتن بۆ یەكلایی كردنەوەی كاروباری رۆژنامەنووسان و گوێگرتن لە كێشەكانیان و بەجێگەیاندنی مافەكانیان.
لامی دووپاتیكردەوە رێوشوێنە یاسایەكان بەردەوامن بۆ تەواوكردنی مینحەی رۆژنامەنووسان و ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ هاوكاری كردنی هەموو میدیا و رۆژنامەنووسانی كوردستانی عێراق و دووپاتیكردەوە ئامادەیە كارئاسانی بۆ ئەو كەسانە بكات كە ئارەزووی بەدەستهێنانی ناسنامەی سەندیكای رۆژنامەنووسانی عێراق دەكەن.
لەلایان خۆیەوە سەڵاح زوبەیدی نوێنەری لیژنەی پاڵپشتی رۆژنامەنووسان-نووسینگەی عێراق رونیكردەوە ئەو تیمەی لیژنەی پاڵپشتی رۆژنامەنووسان و سەندیكای رۆژنامەنووسان رێكەوتوون لەسەری، هەموو كارووبارەكانی رۆژنامەنووسان دەگرێتە ئەستۆی خۆیی و پەیوەستە بە پاڵپشتیكردنیان و داكۆكیكردن لێیان و گەڕانەوەی مافەكانیان و دەرگاكانی بۆ هەمووان واڵا دەكرێت بەبێ جیاوازی، پاشان ستایشی رۆڵ و هەڵوێستی موئەید لامی نەقیبی رۆژنامەنووسانی عێراق و سەرۆكی یەكێتی رۆژنامەنووسانی عەرەب كرد بەرامبەر بە لیژنەی پاڵپشتی رۆژنامەنووسان.
|