عێڕاق

كاروان یاروەیس: لە پزیشكی دادی عێراق جۆرەها تەرم هەن هی گۆڕە بەكۆمەڵەكانن

پەیك میدیا


كاروان یاروەیس، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، لە پزیشكی دادی عێراق جۆرەها تەرم هەن هی گۆڕە بەكۆمەڵەكانی عێراق ( ئەنفال، شیعەكان، ئێزیدیەكان، كۆیتیەكان، تاوانەكانی تیرۆر و داعش)، بەپرۆسەیەكی زانستی جیادەكرێنەوەو تۆمار دەكرێن.

دەقی نوسینەكەی كاروان یاروەیس:

مەرگەساتی مەرگەسات!

ئەمرۆ لەگەڵ پەرلەمانتار سۆزان مەنسور سەردانی بەرێوەبەرایەتی گشتی پزیشكی دادی عێراقمان كرد و لەگەڵ بەرێوەبەری گشتی پزیشكی دادی و بەرێوەبەری گشتی گۆڕەبەكۆمەڵەكانی عێراق كۆبوینەوە.

تەوەری سەرەكی كۆبونەوەكەمان دوا هەوڵەكان بۆ ئەنجامدانی پرۆسەی Dnn  و هێنانەوەی ١٧١ روفاتی پیرۆزی ئەنفالكراوەكان بۆ گەرمیانمان تاوتوێ كرد.

بەداخەوە بەدەمەوەچوونی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراوەكانی حكومەتی هەرێم ساردو سرە و لایەنی عێراقیش گلەییان هەیە، كە نەهاتوونەتە پێشەوە بۆ پرۆسەی Dnn و هێنانەوەی روفاتەكان.

تائێستا لەعێراقدا ٢٦٩ گۆڕی بەكۆمەڵ لە ٢٠٠٣ ەوە هەڵدراوەتەوە و لەم ژمارە زیاتریش ماوە هەڵبدرێتەوە. 
زیاتر گۆڕەبەكۆمەڵەكانی ئەنفال ئەكەوێتە سێگۆشەی سنوری پارێزگاكانی ( نەجەف، دێوانیە، سەماوە). 
لە پزیشكی دادی عێراق جۆرەها تەرم هەن هی گۆڕە بەكۆمەڵەكانی عێراق ( ئەنفال، شیعەكان، ئێزیدیەكان، كۆیتیەكان، تاوانەكانی تیرۆر و داعش)، بەپرۆسەیەكی زانستی جیادەكرێنەوەو تۆمار دەكرێن، تەرمەكان بەجیا و. جل و بەرگ و بەڵگەنامەكان بەجیا و هەموویشی داتاكانی دەخرێتە كۆمپیوتەرەوە.

تیمی هەڵدانەوەو دەرهێنانی روفاتەكان و كاروباری پزیشكی دادی هەموو راهێنراوی عێراقین و كوردیشیان تێدایە. 

كاروان یاروەیس 
ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران

 


12