عێڕاق

ئەو كوڕەی باوكی خۆی كوشت دەستگیركرا

پەیك میدیا


پۆلیسی رەسافە ڕایدەگەیەنێت، پاش پاش ئەوەی رووداوێكی كوشتن لە ناوچەی ئەعزەمییە روویدا، پۆلیس بكوژەكەی دەستگیر كرد كە كوڕی كوژراوەكە بووە.

 
بەپێی ڕاگەیەنراوێكی فەرماندەی پۆلیسی رەسافە لە بەغدا كە بڵاوی كردۆتەوە، رۆژی سێشەممە 11-7-2023 زانیارییان پێگەیشتوە كە رووداوێكی كوشتن لە ناوچەی ئەعزەمییە هەیە و دەڵێت"تۆمەتبارێك باوكی خۆی كووشتوە و هەڵاتووە." 
 
هاوكات ڕاگەیەنراوەكە ئەوەش دەخاتەڕوو، دوای چڕكردنەوەی هەوڵی هەواڵگری گەڕان و پشكنین كرا و توانرا تۆمەتبارەكە دەستگیربكرێت كە خۆی لە كۆڵانێك حەشار دابوو، لەو بارەیەشەوە دەڵێت"تۆمەتبار دانی بەوەدا نا كە تاوانی كوشتنەكەی كردووە".

بە گوێرەی ڕاگەیەنراوەكەی فەرماندەی پۆلیسی رەسافە، تۆمەتبارەكە رادەستی لایەنی پەیوەندار كراوە بۆ گرتنەبەر رێكاری یاسایی بەرامبەری." 
 


12